
ئیریک گارسیا
SNN Sport
رۆناڵد کومان راهێنەری یانەی بەرشەلۆنە، بەهۆی پێکانی پیکێی بەرگریکاری دەیەوێت ئیریک گارسیای بەرگریکاری یانەی مانچستەرسیتی بۆ ریزەکانی بگوازێتەوە.
رۆژنامەی سپۆرت بڵاویکردووەتەوە، یانەی بەرشەلۆنە هەوڵ دەدات لە گواستنەوەکانی زستانەی مانگی کانوونی دووەمی داهاتوو ،گرێبەست لەگەڵ ئیریک گارسیای ئیسپانی و بەرگریکاری یانەی مانچستەرسیتی بکات، ئەمەش لە پێناو بەهێزکردندی هێڵی بەرگری و کێبڕکێکردن لە یارییەکانی ئەم وەرزەی خولەکان، پاش پێکانی پیکێ و سێرجی رۆبێرتۆ.
پیکێ ئەگەر نەشتەرگەری بۆ بکرێت، ئەوا ماوەی 6 مانگ دووردەکەوێتەوە، بەڵام ئەگەر بۆی ئەنجام نەدرێت، 4 مانگ دووردەکەوێتەوە و سێرجی رۆبێرتۆش بۆ ماوەی 2 مانگ لە یاریگاکان دادەبڕێت.
گارسیا تەمەنی 19 ساڵە، لە هێڵی بەرگری یاری دەکات و لە هاوینی داهاتوو گرێبەستی لەگەڵ یانەی مانچستەرسیتی تەواو دەبێت.
یانەی بەرشەلۆنە بە دۆخێکی قورسدا تێدەپەڕێت،لە 8 یاری ئەم وەرزەی لالیگا تەنیا 11 خاڵی کۆکردووەتەوە و لە پلەی 12ی لالیگا دەبینرێت.
More News
-
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
15 hours لهمهوپێش -
سێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
16 hours لهمهوپێش -
دادگای فیدڕاڵی دادبینیی بۆ سێ داوای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات
16 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
15 hours لهمهوپێش -
سێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
16 hours لهمهوپێش -
دادگای فیدڕاڵی دادبینیی بۆ سێ داوای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات
16 hours لهمهوپێش



