شۆفێرانی مەرزی پەروێزخان لەبەردەم ئیدارەی گەرمیان خۆپیشاندانیان ئەنجامدا

وێنەی گردبوونەوەکە
SNN- سیروان حەسەن
بەیانی ئەمڕۆ دووشەممە شۆفێرانی مەرزی پەروێزخان کە لەدوێنێوە کار ناکەن، جوڵەی بازرگانییان ڕاگرتووە بۆ خستەڕووی داواکارییەکانیان و لەبەردەم ئیدارەی گەرمیان خۆپیشاندانیان ئەنجامدا.
محەمەد حەمە ئەمین نوێنەری شۆفێرەکانی مەرزی پەروێزخان بەSNNی راگەیاند “مەبەست لەخۆپیشاندانەکەیان خستنەڕووی داواکارییەکانیانە کە چەندینجار داوایان کردووە و حکومەت هیچ هەنگاوێک نانێت”.
سەبارەت بەو داواکارییانە وتی: “لەدیوی ئێرانەوە گۆڕەپانیان نییە و گرفتیان بۆ دروستدەکات، لەکاتی هاتنەوە شوێنی پشکنین بۆ کۆرۆنا تەنها شوێنی سێ ئۆتۆمبێلیان ئەکاتەوە بەهۆیەوە زۆر ڕادەوەستن، جادەیەکی 500 مەترییان هەیە ناو مەرزەکه دوو ساڵە داوا دەکەن قیر بکرێت ئەویش هەر قوڕولیتاوە”.
ئەوەشی خستەڕوو، لەناو مەرزەکە چەند کۆمپانیایەک دانراون لەکاتی چوون بۆ ئێران باریشت پێ نەبێ پێنج هەزارت لێ وەردەگرن، لەکاتی هاتنەوە ئاوپرژێنێک بۆ ئۆتۆمبیلەکە دەکەن بەناوی کۆرۆناوە 19 هەزار دینار وەردەگرن لەکاتێکدا لەدیوی ئێران هەمان ئامێر هەیە و پارە وەرناگرن.
نوێنەری شۆفێرەکان باسیشی لەوەکرد، ئێستا بەڕێوەبەرایەتی گواستنەوەش دەستی خستووەتە ئیشوکاری بارهەڵگرەکانەوە لەکاتی گۆڕینی هێڵ بڕی 700 هەزار وەردەگرن، گۆڕینی شۆفێر 150 هەزار و لەکاتی تازەکردنەوەی پێناس 150 هەزاری دیکەت لێوەردەگرن لەکاتێکدا لەهیچ شوێنێکی جیهان ئەو بەڕێوەبەرایەتییە پەیوەندی بە بارهەڵگرەوە نییە.
هەڤاڵ ئیبراهیم وتەبێژی ئیدارەی گەرمیان بەSNNی راگەیاند “سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان داواکاری شۆفێرەکانی وەرگرتووە و لەگەڵ نوێنەریان کۆبوووەتەوە و بەڵێنی پێداون بەدواداچوون بۆ گرفتەکانیان بکات بۆ ئەوەی چارەسەری گونجاو بدۆزنەوە”.
More News
-
کارەسات لە بیابانی نێجەر: 49 کەس بەهۆی تینوێتییەوە گیانیان لەدەستدا
15 hours لهمهوپێش -
ئاژانسی وزەی ئەتۆم هۆشداری لە مەترسییەکانی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران دەدات
17 hours لهمهوپێش -
چەندین خزمەتگوزاری لە ئەپی پسووڵەی خۆراک بەردەست دەبێت
17 hours لهمهوپێش -
وەزیری دەرەوەی ئێران: موجتەبا خامنەیی تەندروستە و بەهۆکاری ئەمنی دەرناکەوێت
19 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
کارەسات لە بیابانی نێجەر: 49 کەس بەهۆی تینوێتییەوە گیانیان لەدەستدا
15 hours لهمهوپێش -
ئاژانسی وزەی ئەتۆم هۆشداری لە مەترسییەکانی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران دەدات
17 hours لهمهوپێش -
چەندین خزمەتگوزاری لە ئەپی پسووڵەی خۆراک بەردەست دەبێت
17 hours لهمهوپێش



