په‌رله‌مانی عێراق وه‌ڵامی لیژنه‌ی ئۆڵۆمپی نێوده‌وڵه‌تی ده‌داته‌وه

عباس علێوی سەرۆکی لیژنەی وەرزش لە پەرلەمانی عێراق
SNN Sport
لیژنه‌ی لاوان و وه‌رزشی په‌رله‌مانی عێراق وه‌ڵامی نامه‌ی لیژنه‌ی ئۆڵۆمپی نێوده‌وڵه‌تی ده‌داته‌وه سه‌باره‌ت به هه‌ڵبژاردنه‌كانی لیژنه‌ی ئۆڵۆمپی عێراق.
لیژنه‌كه له ده‌قی نامه‌كه‌ی كه وێنه‌یه‌كی درایه ده‌زگاكانی راگه‌یاندن دەڵێت:” لیژنه‌ی لاوان و وه‌رزش نامهكهتان كه به‌رواری 20/11/2020ی له سه‌ره‌و ئاڕاسته‌ی لیژنه‌ی ئۆڵۆمپی عێراقی كراوه سه‌باره‌ت به هه‌ڵبژاردنه‌كانی كۆمیته‌ی ته‌نفیزی و په‌ڵپگرتنی لە له لایه‌ن هه‌ندێک ئه‌ندامی ده‌سته‌ی گشتی و تانه‌دان لێی له‌لای دادگا ناوخۆییه‌كان ، ئه‌مه‌ش مایه‌ی نیگه‌رانییه پاش ئه‌و توانا گه‌وره‌یه‌ی لیژنه‌ی لاوان و وه‌رزش به سه‌رپه‌رشتی جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی په‌رله‌مان و هه‌موو ئه‌و تێگه‌یشتنه ئاست به‌رزانه ده‌رباره‌ی به یاساكردنی یه‌كه‌مین یاسا بۆ لیژنه‌ی ئۆڵۆمپی نیشتمانی له سایه‌ی سه‌رده‌می دیموكراسی ئێستا”.
هه‌روه‌ها وتی:” ئیمه ده‌زانین كه سه‌رجه‌م هه‌نگاوه‌كان له ژێر چاودێری و سه‌رپه‌رشتی لیژنه‌ی ئۆڵۆمپی نێوده‌وڵه‌تی بوو، به پێی نه‌خشه‌رێگای وێنهكراو بۆ گه‌یشتن بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك و كۆمیته‌ی ته‌نفیزی و ههڵڵبژاردنهكان به سه‌رپه‌رشتی دادگای عێراق و به‌دواداچوون له لایه‌ن نوێنه‌ری لیژنه‌ی ئۆڵۆمپی نێوده‌وڵه‌تی و ئه‌نجوومه‌نی ئۆڵۆمپی ئاسیایی بوون و لیژنه‌كه‌مان و وه‌زاره‌تی لاوان و وه‌رزش ئاماده‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كان بوون كه به شێوه‌یه‌كی ئاسان به‌رێوه‌چوو”.
روونیكرده‌وه کە:” ئێمه دهورانینه گرنگی هاوكاری بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان بێ ئه‌وه‌ی كاربكاته سه‌ر وه‌رزش و له‌گه‌ڵ هه‌موو لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان كارده‌كه‌ین وه‌ك چۆن كارمان كردووه له رابردوودا له دانانی یاسای لیژنه‌ی ئۆڵۆمپی و ئێمه هاوڕاین له سه‌ر گرنگی پابه‌ندبوون به یاسا و پهیڕەوی ناوخۆ و په‌یماننامه‌ی ئۆڵۆمپی”.
ئه‌وه‌شی خسته‌روو:” سه‌رنجتان راده‌كێشین كه ئێمه له چه‌ند رۆژی داهاتوو كار ده‌كه‌ین بۆ دانیشتن له‌گه‌ڵ ئه‌و لایه‌نانه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كان و لیژنه‌ی ئاماده‌كارییان بهرێوهبردووە، هه‌روه‌ها له‌گه‌ڵ ده‌سته‌ی گشتی بۆ گه‌یشتن به چاره‌سه‌ری كرداری و خێرا له پێناو ئه‌وه‌ی لیژنه‌ی ئۆڵۆمپی نیشتمانی كه‌سایەتی خۆی بگه‌ڕێنێته‌وه و خاوه‌ن سه‌ربه‌خۆی خۆی بێت و له رێگه‌ی به‌رێز دیار به‌رواری جێگری سه‌رۆكی لیژنه‌كه‌مان په‌یوه‌ندیتان پێوه‌ده‌كرێت لە ئه‌گه‌ری پێویستیبوون بۆ ئه‌و كاره”.
لیژنه‌ی ئۆڵۆمپی نێوده‌وڵه‌تی ره‌تیكرده‌وه هه‌ڵبژاردنه‌كانی كۆمیته‌ی ته‌نفیزی لیژنه‌ی ئۆڵۆمپی عێراق په‌سه‌ند بكات كه سه‌رمه‌د عه‌بدولئیلا سهرۆكایهتیەكهی برده‌وه .
More News
-
کارەسات لە بیابانی نێجەر: 49 کەس بەهۆی تینوێتییەوە گیانیان لەدەستدا
16 hours لهمهوپێش -
ئاژانسی وزەی ئەتۆم هۆشداری لە مەترسییەکانی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران دەدات
18 hours لهمهوپێش -
چەندین خزمەتگوزاری لە ئەپی پسووڵەی خۆراک بەردەست دەبێت
18 hours لهمهوپێش -
وەزیری دەرەوەی ئێران: موجتەبا خامنەیی تەندروستە و بەهۆکاری ئەمنی دەرناکەوێت
20 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
کارەسات لە بیابانی نێجەر: 49 کەس بەهۆی تینوێتییەوە گیانیان لەدەستدا
16 hours لهمهوپێش -
ئاژانسی وزەی ئەتۆم هۆشداری لە مەترسییەکانی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران دەدات
18 hours لهمهوپێش -
چەندین خزمەتگوزاری لە ئەپی پسووڵەی خۆراک بەردەست دەبێت
18 hours لهمهوپێش



