
وێنەی قوربانییەکە
SNN- سیروان حەسەن
لەگەرمیان شوانێک بە برینداریی دەهێنرێتە نەخۆشخانە و بەوتەی خۆی پڵنگ پەلاماری داوە و بە زۆر ڕزگاری بووە، بەڕێوەبەری پۆلیسی دارستانیش دەڵێت “ڕەنگە کەمتیار یان پشلیەی کێوی بووبێت”
بەیانی ئەمڕۆ لەنێوان هەردوو گوندی گڵاڵ کەوە و پارێوڵەی بچووک لەسنوری ناحیەی باوەنوور شوانێک لەکاتێکدا سەرقاڵی لەوەڕاندنی مەڕەکانی بووە، پڵنگێک پەلاماری داوە.
ئارام ئیحسان بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی باوەنوور بەSNNی راگەیاند؛ بەیانی ئەمڕۆ هاوڵاتییەک بەبرینداریی هێنراوەتە نەحۆشخانەکەیان کە تەمەنی 30 ساڵە و شوانکارەیە.
وتیشی: “بەوتەی خۆی لە نزیک گوندی گڵاڵ کەوەی نزیک باوەنور پڵنگ پەلاماری داوە و برینداری کردووە و لەنەخۆشخانە چارەسەریان بۆ کردووە و باری تەندروستی جێگیرە”.
مامۆستا زەردەشت کە لەنزیک رووداوەکە بووە بە SNN ی راگەیاند، لەکاتێکدا لەنێوان گوندی گڵاڵ کەوە و پارێوڵەی بچووک سەرقاڵی کار بوون، گوێیان لەهات و هاواری چەند کەسێکبووە دواتر کە نزیک بوونەتەوە وتویانە پڵنگ پەلاماری شوانێکی داوە.
وتیشی: “تەئکدیان لەو کەسانە کردووەتەوە کە ئایا پڵنگ بووە، چونکە ناوچەکە تا ئێستا ئاژەڵی لەو جۆرەی تێدا نەبینراوە، بەڵام سوور بوون لەسەر ئەوەی پڵنگ بووە”.
شوان محەمەد بەڕێوەبەری پۆلیسی دارستانی گەرمیان بەSNNی راگەیاند، لەو رووداوە ئاگادار کراونەتەوە بەوتەی بریندارەکە و کەسوکارەکەی پڵنگەکە بچووک بووە، هەر بۆیە توانیویەتی خۆی ڕزگار بکات، بەڵام لەڕاستیدا ڕەنگە کەمتیار یان پشیلەی کێوی بووبێت”.
وتیشی: “بۆ بەدواداچوون و گەڕان و پشکنین مەفرەزەیان ناردووەتە ناوچەکە”.
More News
-
کارەسات لە بیابانی نێجەر: 49 کەس بەهۆی تینوێتییەوە گیانیان لەدەستدا
17 hours لهمهوپێش -
ئاژانسی وزەی ئەتۆم هۆشداری لە مەترسییەکانی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران دەدات
20 hours لهمهوپێش -
چەندین خزمەتگوزاری لە ئەپی پسووڵەی خۆراک بەردەست دەبێت
20 hours لهمهوپێش -
وەزیری دەرەوەی ئێران: موجتەبا خامنەیی تەندروستە و بەهۆکاری ئەمنی دەرناکەوێت
22 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
کارەسات لە بیابانی نێجەر: 49 کەس بەهۆی تینوێتییەوە گیانیان لەدەستدا
17 hours لهمهوپێش -
ئاژانسی وزەی ئەتۆم هۆشداری لە مەترسییەکانی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران دەدات
20 hours لهمهوپێش -
چەندین خزمەتگوزاری لە ئەپی پسووڵەی خۆراک بەردەست دەبێت
20 hours لهمهوپێش



