
زیدان
SNN sport
سبەی چوارشەممە، لە گەڕی چوارەمی قۆناغی گروپەکانی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا، یانەی ریاڵ مەدرید لە دەرەوەی یاریگای خۆی دەبێتە میوانی یانەی ئینتەرمیلان و یاریەکە لە کاتژمێر 11:00 لە یاریگای سانسێرۆ ئەنجام دەدرێت.
زیدان راهێنەری ریاڵ مەدرید، لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا، بەشداری کردوو باسی لە یاریەکەو دۆخی یانەکەی کرد.
زیدان وتی:”سبەی یاری کۆتاییەو دەزانین کە رووبەڕووی زەحمەتی دەبینەوە، بەڵام دەمانەوێت سێ خاڵ بە دەست بهێنین،وابزانم یاری پێشوو بەرامبەر بە ئینتەر بە باشی دەستمان پێکردوو کۆتاییمان بە یاریەکە هێنا، هەموو یارییەک پێچاوپێچی تیایە، بردنەوەی یاریەکەش گرنگترین شتە،ئێمە لە ئێستادا کار لەسەر باشتربوونی هێڵی بەرگری دەکەین، هەوڵ دەدەین گۆڵیش تۆمار بکەین”.
دواتر وتی:”هەموو کات بۆ بردنەوە دەچین، دەمانەوێت سەرکەوین، دەبێت هەموو شتێک لە گۆڕەپانەکە پێشکەش بکەین،هەموو کاتێکیش لەگەڵ کۆنتی راهێنەری ئینتەرمیلان پەیوەندیم باش بووە،ئەو وەک یاریزان و راهێنەریش سەرکردەو باش بووە”.
لە بەردەوامی لێدوانەکانی وتی:” سبەی یارییەکی پڕ مەترسی نیە،بەڵام بۆ ئێمە گرنگە، هەموو ئەو یاریانەی لە خولی یانە پاڵەوانەکان ماومانە بۆ ئێمە وەکوو یاری کۆتایی وایە،دەچینە یاریەکانەوە وهەموو شتێک دەکەین”.
More News
-
بەنزینی 750 دیناری؛ بۆ هەولێر زۆر و بۆ سلێمانی کەم
11 hours لهمهوپێش -
هەنگاوی کرداری بۆ دامەزراندنی مامۆستایانی گرێبەست دەستیپێکرد
13 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بەنزینی 750 دیناری؛ بۆ هەولێر زۆر و بۆ سلێمانی کەم
11 hours لهمهوپێش -
هەنگاوی کرداری بۆ دامەزراندنی مامۆستایانی گرێبەست دەستیپێکرد
13 hours لهمهوپێش



