نیوەی وەزیرەکانی حکومەتی ئەرمینیا دوورخرانەوە

0
781

SNN

دوای ئیمزاکردنی ئاگربڕ لەنێوان ئەرمینیا و ئازەربایجان لە رۆژی 9ی ئەم مانگە، لەسەر داوای سەرۆکوەزیران لەکۆی 12 وەزیری ئەرمینی 6یان لە پۆستەکانیان دوور خرانەوە.

رۆژی 9ی ئەم مانگە ئاگربەستێکی گشتگیر لەسەر هەرێمی ناگۆڕنۆ کەرەباخ واژوو کرا و ئەمڕۆش نیکۆل باشینیان سەرۆکوەزیرانی ئەرمینیا سەرۆکی وڵات 6 وەزیری لە حکومەتەکەی ناردە ماڵەوە.

دوورخستنەوەکان هەریەک لە زهراب مناتساكانيان وەزیری دەرەوە و ديڤيد تونويان وەزیری بەرگری و فيليكس سولاكيان وەزیری حاڵەتە لەناکاوەکان و زاروهي باتويان وەزیری کار و ئارايك هاروتيونيان وەزیری وەرزش و لاوانی گرتەوە.

بڕیارەکە هەریەک لە وەزیرانی تەکنەلۆژیا و ژینگە و ئیدارەی هەرێمی و دارایی و تەندروستی و دادی نەگرتووەتەو و لە شوێنی خۆیان ماون.

بڕیارەکە بەزۆریی بە فشاری لایەنە ئۆپۆزسیۆنەکانی وڵات دراون، چونکە حکومەتیان بەوە تۆمەتبار کرد کە شکستیان هێنا لە رووبەڕووبوونەوەی ئازەربایجان بەتایبەت لە رووی سەربازییەوە.

Share it:
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this