هەولێر.. ئەو پرۆژە گەشتیارییەی ناوی هەپی ستی-یە چی لێ بەسەرهات

وێنەی پرۆژەکە
SNN- بریار محەمەد
دوای ئەوەی كۆمپانیای پەكین بۆ كاری وەبەرهێنان رایگەیاند “نیازن كۆمەڵگەیەكی گەورەی گەشتیاری بەناوی هەپی ستی لە هەولێر دروستبكەن، بەڕێوەبەری گشتی دەستەی وەبەرهێنان دەڵێت “پرۆژەكە لای ئێمە پەسەند كراوە”.
موخلیس سەلیم وارد بەڕێوەبەری گشتی دەستەی وەبەرهێنان بەSNNی راگەیاند: دوای ئەوەی كۆمپانیای پەكین بۆ كاری وەبەرهێنان پرۆژەیەكەی ئاراستەی دەستەكەمان كرد كە پرۆژەكە بریتی بووە لە دروستكردنی كۆمەڵگەیەكی گەورەی گەشتیاری بەناوی هەپی ستی لە
شاری هەولێر، لە قۆناغی سەرەتادا پرۆژەكە لای ئێمە پەسەند كراوە رەوانەی لایەنی پەیوەندیدار كراوە بەمەبەستی لێكۆڵینەوە لە پرۆژەكە و دواتر ئێمە مۆڵەتی كاركردنی پێدەدەین و دەبێت دوای دەرچوونی مۆڵەتەكە لە ماوەی شەست رۆژ دەست بە كارەكانی بكات .
وتیشی: “بەمزووانە لە شاری هەولێر دەست بە جێبەجێكردنی پرۆژەیەكە دەكرێت کە تێچووەكەی 5 ملیار دۆلارە و لەلایەن كۆمپانیایەكی چینییەوە دروستدەكرێت، بەڵام ئێستا تەنها بیرۆكەی پرۆژەكە لای ئێمە پەسەند كراوە” .
بەپێی زانیارییەكان، رووبەری پرۆژەكە 5 ملیۆن مەتر دووجایە و تێچووەكەی 5 ملیار دۆلارە، پرۆژەكە بە جۆرێك دیزاینكراوە كە ساڵانە توانای پێشوازیكردنی لە 15 ملیۆن گەشتیار هەیە و شوێنی مانەوە بۆ 80 هەزار كەس دابیندەكات، هەروەها هەشت هەزار هەلی كاری راستەوخۆ و چەندین هەلی كاری ناڕاستەوخۆش دەستەبەر دەكات.
هەپی سیتی وەك ئەوەی كۆنسوڵخانەی چین بڵاوی كردووەتەوە، پێكدێت لە شاری یاریی 1001، ئەكوا پارك، هۆتێل، شەقامی بازرگانی، ڤێلا و ئەپارتمانی گەوره، لەگەڵ سەنتەری وەرزشی، ناوەندی خزمەتگوزاری و ئاسانكارییەكانی وەك سوپەرماركێت، قوتابخانە، نەخۆشخانە و چەندین شتی دیكەی بۆ کراوە.
More News
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
18 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
23 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
24 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
18 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
23 hours لهمهوپێش


