حكومه‌تى هه‌رێم گرێبه‌ستێكى بۆ بهدیجیتاڵكردنى خزمه‌تگوزارییه‌كان واژوو كرد

لۆگۆى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان | فۆتۆ: SNN
SNN
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه له مه‌راسیمێكدا به ئاماده‌بوونى مه‌سرور بارزانى، سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان گرێبه‌ستێك له‌نێوان كۆمپانیاى میولپاوهرى ئه‌ڵمانى و حكومه‌تى هه‌رێم به مه‌به‌ستى بهدیجیتاڵكردنى خزمه‌تگوزارییه‌كان واژوو كرا.
له سه‌ره‌تاى مه‌راسیمه‌كه‌دا ڕێبه‌ر ئه‌حمه‌د، وه‌زیرى ناوخۆى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان وتارێكى پێشكه‌شكرد و رایگه‌یاند: “كابینه‌ى نۆیه‌م كابینهیهكه كه ده‌یه‌وێت چاكسازى بكات، ئیراده‌ى به‌هێزى سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێم كاریگه‌رى له‌سه‌ر چاكسازییه‌كانى كابینه‌ى نۆیه‌م هه‌بووه”.
وتیشى: “ئه‌و گرێبه‌سته‌ى كه ئه‌مڕۆ واژووى ده‌كه‌ین، له‌گه‌ڵ كۆمپانیاى میولپاوهرى ئه‌ڵمانى ئاسانكارى ده‌كات بۆ هاووڵاتییان بۆ ئه‌وه‌ى زووتر و ئاسانتر مامه‌ڵه‌كانیان رایی بكه‌ن”.
دواتر مه‌سرور بارزانى، سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان وتارێكى پێشكه‌شكرد و رایگه‌یاند: “ئه‌م گرێبه‌سته له ماوه‌ى شه‌ش مانگى داهاتوودا ئاستى رایكردنى مامه‌ڵه خزمه‌تگوزارییه‌كان ده‌باته قۆناغێكى نوێوه، ئێمه‌ش به گرنگى ده‌زانین، چونكه ناكرێت هاووڵاتییان سه‌ره بگرن بۆ رایكردنى مامه‌ڵه خزمه‌تگوزارییه‌كان”.
وتیشى: “به‌كارهێنانى ته‌كنه‌لۆژیا گه‌نده‌ڵى و رۆتینات له دامه‌زراوه خزمه‌تگوزارییه‌كاندا كه‌مده‌كاته‌وه، ئه‌مه‌ش مه‌به‌ستى ئێمه‌یه كه ده‌مانه‌وێت ببینه ده‌وڵه‌تێكى ته‌واوى ئه‌لیكترۆنى”.
له به‌شێكى تر‌ى قسه‌كانیدا سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان ئه‌وه‌ى خسته‌ڕوو: “ساڵى داهاتوو هه‌موو هاووڵاتییه‌كى هه‌رێمى كوردستان ده‌بێته خاوه‌نى ناسنامه‌ى ئه‌لیكترۆنى”.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد: “ئه‌م گرێبه‌سته ده‌بێته هۆكارى خێراتركردنى خزمه‌تگوزارییه‌كان و كه‌مكردنه‌وه‌ى خهرجیییهكان”.
گرێبه‌سته‌كه‌ى نێوان حكومه‌تى هه‌رێم و كۆمپانیاى میولپاوهر بۆ خزمه‌تگوزارییه‌كانى مۆڵه‌تى شۆفێرى و تۆماركردنى ئۆتۆمبێل و چه‌ند خزمه‌تگوزارییه‌كى دیكه‌یه.
More News
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
5 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
9 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
10 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
5 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
9 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
10 hours لهمهوپێش


