“چاوەڕوانی بڕیاری دادگا دەکەین بۆ وەرگرتنەوەی متمانە لە محه‌مه‌د شێخ وەهاب”

محەمەد شێخ وەهاب
SNN – هه‌ڵكه‌وت سه‌روه‌ت
سه‌رۆكى ئه‌نجوومه‌نى پارێزگاى سلێمانى رایده‌گه‌یه‌نێت: ئه‌گه‌ر ئه‌و تۆمه‌ته‌ى ئاراسته‌ی كراوه به‌سه‌ریدا ساغبێته‌وه متمانه له محه‌مه‌د شێخ وه‌هاب وه‌رده‌گرینه‌وه.
محەمەد شێخ وەهاب، ئەندامی ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی لەسەر پشکی بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان رۆژى 25ى تشرینى یه‌كه‌م بە بڕیاری دادگای قۆرەتوو بەپێی ماددەی 289 لە یاسای سزادانی عێراقی كه تایبه‌ته به ساخته‌كردنى پسوڵه‌ى 37 ئه‌ليف له مه‌رزى په‌روێزخان ده‌ستگیر كرا.
ئازاد محەمەد ئەمین، سەرۆکی ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی له‌باره‌ى كه‌یسى ئه‌و ئه‌ندامه‌ى ئه‌نجوومه‌ن به SNNى راگه‌یاند: “ئەو ئەندامەی ئەنجوومەنەکەمان ئێستا بە ماددەی 289 دەستبەسەرکراوە، ئێمه‌ش چاوەڕوانی بڕیاری کۆتایی دادگا دەکەین بۆ یەکلایی کردنەوەی دۆسیەکەى”.
وتیشى: “ئه‌گەر محەمەد شێخ وەهاب لەلایەن دادگاوە دۆسیەکەی لەسەر ساغبووەوە، ئەنجوومەنەکەمان کار بۆ وەرگرتنەوەی متمانە دەکات لەو ئەندامە و مافی ئەندامێتی لێ دەسەندرێتەوە”.
ماددەی 289 له یاساى لە سزادانی عێراقی بۆ ئەو کەسانەیە کە ساختەکاری دەکەن له رەگەزنامە، پسوڵە و چەند جۆرێکی تر لە ساختەکاری و بەهیچ شێوەیەکیش تۆمەتبار بە ده‌سته‌به‌رى ئازاد ناکرێت كاتێك كه به‌و مادده‌یه راگیرا.
More News
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
14 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
14 hours لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاری‌کرا
17 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
14 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
14 hours لهمهوپێش



