وەزیری دەرەوەی عێراق: نە تورکیا و نە پەکەکە مافی ئەوەیان نییە خاکی ئێمە بەکاربێنن

فوئاد حسێن وەزیری دەرەوەی عێراق
SNN
وەزیری دەرەوەی عێراق دەڵێت: “پێشبینی مامەڵەیەکی جیاواز دەکەین لەلایەن ئیدارەی نوێی ئەمریکاوە” ئاماژە بەوەشدەکات کە نە تورکیا و نە پەکەکە مافی ئەوەیان نییە خاکی عێراق بەکاربێنن بۆ یەکلاکردنەوەی ململانێکانی نێوانیان.
لەمیانەی سەردانیدا بۆ مۆسکۆ لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ کەناڵی ئاڕ تی رووسی فوئاد حسێن رایگەیاند “جۆو بایدن و بلینکن-ی وەزیری دەرەوەی ئەمریکا کاری لەپێشینەیان دۆسیەی عێراق دەبێت”.
وەزیری دەرەوەی عێراق دەشڵێت: “نامانەوێت عێراق ببێتە گۆڕەپانێک بۆ ساغکردنەوەی ناکۆکییەکانی نێوان ئێران و ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا”.
فوئاد حسێن وەزیری دەرەوەی عێراق لە چاوپێکەوتنەکەدا وتیشی: “پێشبینی ناکەم هیچ گۆڕانێک بەسەر ململانێکانی ئێران و ئەمریکادا بێت”.
جەختیشیکردەوە کە بەغدا بە هەموو شێوەیەک رەتیدەکاتەوە پەکەکە لە ناو خاکی عێراقدا چالاکی هەبێت وتیشی:”لە هەمانکاتدا تورکیا مافی ئەوەی نییە سنووری وڵات بە ئارەزووی خۆی ببەزێنێت”.
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
48 mins لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
1 hour لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
22 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
48 mins لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
1 hour لهمهوپێش


