له خولی پله یه‌كی عێراق یانه‌ی نه‌ورۆز ركابه‌ری نیه و له سیروانی نوێی برده‌وه

یانەی نەورۆز و سیروانی نوێ
ئه‌رده‌ڵان محه‌مه‌د – SNNsport
كێبڕكێكانی خولی پله‌یه‌كی یانه‌كانی عێراق كۆمه‌ڵه‌ی سلێمانی به‌رده‌وامی هه‌یه یانه‌ی نه‌ورۆزیش به‌بێ ركابه‌ر له‌سه‌ر كۆمه‌ڵه‌كه‌ی خۆی ده‌بینێته‌وه.
له‌میانه‌ی یه‌كێك له یارییه‌كانی هه‌فته‌ی یه‌كه‌می قۆناغی دووه‌م یانه‌ی نه‌ورۆز له یاریگای خۆی میوانداری سیروانی نوێی كرد.
یاریه‌كه له كه‌شێكی سارد و باراناویدا به‌ڕێوه‌چوو، له گێمی یه‌كه‌مدا یانه‌ی نه‌ورۆز باشتر بینران و به‌هێرشكردن ده‌ستیان به‌یاری كردوو توانییان سه‌ركه‌وتووبن له تۆماركردنی دوو گۆڵ له خوله‌كه‌كانی 21و 24دا له‌رێگه‌ی یاریزانان ئاسۆ رۆسته‌م و محه‌مه‌د خه‌لیله‌وه.
یانه‌ی سیروانی نوێ هه‌وڵی زۆری‌دا بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی ئه‌نجامه‌كه، به‌ڵام سه‌رجه‌م هه‌وڵه‌كانی بێ ئاكام بوو.
گێمی دووه‌م یانه‌ی سیروان باشتر بینران و زۆرترین هێرشیان ئه‌نجامدا، به‌ڵام باران بارین و ته‌ڕی یاریگا و په‌له‌كردنی یاریزانان رێگربوو له تۆماركردنی گۆڵ، له‌به‌رامبه‌ردا یاریزانانی نه‌ورۆزیش به‌رگرییان له تۆڕی گۆڵه‌كه‌یان ده‌كردوو هێرشی پێچه‌وانه‌ی ئه‌نجام ده‌دا.
له‌كۆتاییدا دوای 90 خولهك كاتی یاسایی ناوبژیوان فیكه‌ی كۆتایی یاریه‌كه‌ی لێداو به‌دوو گۆڵی بێ به‌رامبه‌ر یاریه‌كه به‌سوودی نه‌ورۆز كۆتایی هات.
هه‌ر له یاریه‌كه‌دا به‌هۆی توند یاریكردنه‌وه ناوبژیوان چه‌ند كارتێکی ره‌نگاو ره‌نگی به‌ره‌و رووی یاریزانانی هه‌ردوو یانه به‌رزكرده‌وه.
دوای ته‌واوبوونی یاریه‌كه‌ش به‌هۆی پێکدادانی له نێوان یاریزانانی هه‌ردوو یانه شه‌ڕو ئاژاوه دروست بوو دواتر له‌لایه‌ن پۆلیسی چالاكییه مه‌ده‌نییه‌كانه‌وه كۆنترۆڵكرا.
یونس سلێمان راهێنه‌ری یانه‌ی نه‌ورۆز وتی:” به‌داخه‌وه ئێمه‌ش حه‌زمان به‌و بارودۆخه نه‌كرد كه روویدان چونكه ئێمه و یانه‌ی سیروانی نوێش هاتووین خزمه‌تی شاری سلێمانی بكه‌ین، بۆیه یاریزانانیش نه‌یانتوانی ئاستی راسته‌قینه‌ی خۆیان پیشان بده‌ن به‌هۆی ته‌ڕی یاریگاكه‌وه”.
له‌لای خۆیه‌وه رزگار عه‌لی راهێنه‌ری یانه‌ی سیروانی نوێ ئه‌وه‌ی خسته‌ڕوو:” له هه‌موو یاریه‌كه‌دا ده‌نگه ده‌نگ دروست ده‌بێت، به‌ڵام رووداوه‌كانی یاریه‌كه نابێته كێشه له‌نێوان ئێمه و یانه‌ی نه‌ورۆزدا، له هه‌مان كاتیش‌دا زۆر له ئاستی یاریزانه‌كانم رازیم كه دۆڕاین، له‌به‌رئه‌وه‌ی هه‌موو شتێكیان كرد له یاریه‌كه‌دا ته‌نها گۆڵ نه‌بێت”.
یارییه‌كانی پاڵاوتنی خولی پله‌یه‌كی یانه‌كانی عێراق كۆمه‌ڵه‌ی سلێمانی قۆناغی دووه‌م ته‌نیا به‌به‌شداری سێ یانه ئه‌نجام ده‌درێت به‌هۆی كشانه‌وه‌ی هه‌ردوو یانه‌ی سه‌رچنار و سلێمانی.
More News
-
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
12 mins لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
21 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
23 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
12 mins لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
21 hours لهمهوپێش



