
مارادۆنا و پزیشکەکەی
SNN Sport
ئەلفریدۆ کاهی پزیشکی ئەستێرەی ئەرجەنتینی کۆچکردوو دییەگۆ ئەرماندۆ مارادۆنا، دوای ئەوەی مارادۆنا تووشی جەڵتەی دڵ بوو، لە تەمەنی 60 ساڵی لە 25ی ئەم مانگە کۆچی دوایی کرد، لێدوانی لەسەر مردنی ئەستێرەکەی تانگۆ دا.
ئەم پزیشکە دەڵێت:” چەند هەفتەیەک پێش ئێستا مارادۆنا نەشتەرگەرییەکی هەستیاری لەسەریدا بۆ ئەنجامدراوە پێش ئەوەی نەخۆشخانە جێبهێڵێت و بگەڕێتەوە بۆ ماڵەوە”.
کاهی دەڵێت:” ئێمە باس لە مردنێکی نائاسایی دەکەین،دییەگۆ وەک پێویست چارەسەری بۆ نەکرا،دەبوایە ئەو رەوانەی نەخۆشخانە بکرێت،نەخۆشێک دوای هەفتەیەک لە حاڵەتی خۆیدا نەیتدەتوانی بچێتە دەرەوە، بردنەوەی بۆ ماڵەوە کارێکی گەمژانە بوو، دواتر دەبوایە پزیشکێکی گونجاوی هەبێت کە بتوانێت لە حاڵەتی کتوپڕدا یارمەتی بدات و چارەسەری بۆ بکات، ئێمە لەگەڵ ئەوەدابووین بمێنێتەوە و نەخۆشخانە جێنەهێڵێت”.
هەروەها پارێزەرەکەشی ناڕەزایەتی خۆی دەردەبڕێت و دەڵێت شکستێک لە مامەڵەکردن لەگەڵ تەندروستی دییەگۆدا هەیە.
ماتیاس مۆرلا پارێزەری مارادۆنا لە لێدوابێکیدا کە پێگەی کالچیۆ میرکاتۆ بڵاویکردووەتەوە دەڵێت:” ناکرێت ئەوە روون بکرێتەوە کە ماوەی 12 کاتژمێر هیچ پشکنینێک بۆ مارادۆنا نەکراوە،زیاتر لە 30 خولەکی خایاندووە تا ئۆتۆمبێلی ئەمبوڵانس گەیشتووەتە لای مارادۆنا، ئەمەش تاوانێکی گەوجانەیە، ئەم راستییە نابێت هییچ تێبینییەکی لەسەر نەبێت، داواتان لێ دەکەم لێکۆڵینەوە بکەن”.
More News
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
20 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
21 hours لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
23 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
20 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
21 hours لهمهوپێش



