
رۆناڵد کومان
SNN Sport
رۆژنامه‌ی ( مۆندۆدیپۆرتیڤۆ)ی كه‌ته‌لۆنی ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووە كه رۆناڵدۆ كومان راهێنه‌ری یانه‌ی به‌رشەلۆنه رهزامهندبووە له سه‌ر كه‌مكردنه‌وه‌ی مووچه‌كه‌ی له سایه‌ی ئه‌و قه‌یرانه‌ی كه تیپه كه‌ته‌لۆنیه‌كه به‌ده‌ستیه‌وه ده‌ناڵێنێت، ئەمەش له ماوه‌ی بڵاو بوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا كه وای لە تیپه كه‌ته‌لۆنیه‌كه کرد بوودجه‌كه‌ی كه‌مبكاته‌وه.
هه‌روه‌ها رۆژنامه‌كه وتی:” كومان ئاگاداری یاریزانانی تیپه‌كه ده‌كات به كه‌مكردنه‌وه‌ی مووچه‌كه‌ی.
ئەمە له كاتێكدایە ژماره‌یه‌ك له یاریزانانی به‌رشەلۆنه ڕه‌زامه‌ندبوون له سه‌ر كه‌مكردنه‌وه‌ی مووچه‌كانیان و له سه‌روویان تیرشتیگن ، جیرارد پیكێ ، فرانكی دی یۆنگ و لینگلێت و مووچه‌كانیان به نزیكه‌ی 30%كه‌م كرایه‌وه،بەڵام میسی و چەند یاریزانێكی تر تا ئێستا رەزامەندییان نیشان نەداوە بە کەمکردنەوەی مووچەیان.
More News
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.



