
photo/AP
SNN
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند: تەنیا بە یەک مەرج بایدن دەتوانێت بێتە ناو کۆشکی سپی، ئەوەش بەوەی دەنگەکانی هەڵبژاردنەکە بسەلمێنێت.
ترەمپ ئەمڕۆ لە تویتێکیدا وتی: “بایدن تەنیا بە یەک مەرج دەتوانێت وەکو سەرۆک بێتە ناو کۆشکی سپییەوە، کە بیسەلمێنێت ئەو 80 ملیۆن دەنگە بێ مانایەی کە هێناویەتی، بە ساختەکاری و نایاسایی بەدەستی نەهێناوە”.
ترەمپ لە درێژەی تویتەکەدا دەڵێت: “ئەوەی بینیمان لە دیترۆید، ئەتلانتا، فیڵەداڵفیا و میڵواکی، ساختەکارییەکی لە ڕادەبەدەر لە دەنگەکاندا، بایدن کێشەیەکی زۆر گەورەی هەیە کە دەبێت چارەسەری بکات”.
ئەنجامی هەڵبژاردنەکانی ئەمریکا لە بەرژەوەندی جۆو بایدن، کاندیدی دیموکراتەکان یەکلاکرانەوە، بایدن و تیمی هەڵمەتەکەشی سوورن لەسەر ئەوەی ساختەکاری لە هەڵبژاردنەکەدا کراوە و دەیانەوێت رێکاری یاسایی لەوبارەیەوە بگرنەبەر.
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
49 mins لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
1 hour لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
22 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
49 mins لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
1 hour لهمهوپێش


