سبەینێ لە عێراق و کەرکوک جگە لە هەرێم خوێندن دەستپێدەکاتەوە

خوێندکارێکی عێراق
SNN
بڕیارە سبەی یەکشەممە 29 تشرینی دووەم لە هەموو پارێزگاکانی عێراق بە شاری کەرکوکیشەوە، جگە لە هەرێمی کوردستان پرۆسەی خوێندن ئاسایی ببێتەوە.
راگەیاندنی پەروەردەی خوێندنی کوردی لەکەرکوک ئەمڕۆ شەممە بڵاویکردووەتەوە کە سبهی یهكشهممە 29ی تشرینی دووهم له كاتژمێر 10ی سەر لەبەیانی لەلایەن بهڕێوهبهری خوێندنی كوردییەوە، یهكهم زهنگی دهستپێكی ساڵی نوێی خوێندنی 2020 – 2021 له هۆڵی دواناوهندیی (ئاڵا)ی كچان لێدەدرێت.
رۆژی 1ی ئەم مانگە لە كۆبوونەوەی لیژنەی باڵای رووبەڕووبوونەوەی کۆرۆنا بڕیاردرا كە بۆ ماوەی چوار هەفتە پرۆسەی خوێندن لە پۆلەكانی خوێندن سەرجەم ناوەندەكانی خوێندن ڕابگیرێت، ئەوەش دوای ئەوەی زیاتر لە شەش هەزار مامۆستا و خوێندكار و فەرمانبەر تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون.
لە كۆی ئەو سێ پێشنیارەی كە ئەمڕۆ وەزارەتی تەندروستی پێشكەشی كردبوون كە پێكهاتبوو لە ڕاگرتنی دەوام یاخود درێژەدان بە خوێندن یان داخستنی پۆلەكانی یەك و دوو پۆلی 12 بەردەوام بێت، پێشنیاری یەكەم پەسەند كرا.
لە كۆبوونەوەكەدا بڕیاردرا كە بۆماوەی چوار هەفتە واتە تا بەرواری 1/12/2020 دەوامی خوێندن لە پۆلەكان لەسەرجەم ناوەندەكانی خوێندن ڕابگیرێت، هاوكات لە 1/12/2020 جارێكی دیكە هەمان ئەم لیژنەیەی ئەمڕۆ كۆدەبنەوە و بڕیارێكی نوێ دەدرێت.
پێشتر فهلاح ئهلقهیسی، بریكاری وهزارهتی پهروهردهی عیراق رایگهیاند: كه ئامادهكارییان بۆ دهستكردن بهپرۆسهی خوێندنی ئهمساڵ کردووە.
ئەلقەیسی ئەوەشی روونکردنەوە: خوێندکارانی پۆلی 1 و 2 و 3ی سەرەتایی و 6 ئامادەیی، هەفتانە دوو بۆ سێ رۆژ لە پۆلەکانیاندا ئامادە دەبن و خوێندنی ئهمساڵ بەوشێوەیە دهستپێدهكات.
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
3 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
4 hours لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
June 3, 2026
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
3 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
4 hours لهمهوپێش


