له‌خولی پله دووی عێراق یانه‌كانی پێنجوێن و خه‌ڵات بردنه‌وه به‌ده‌ست دەهێنن

دیمەنێک لە یاریەکە
ئه‌رده‌ڵان محه‌مه‌د – SNNsport
یارییه‌كانی پاڵاوتنی خولی پله دووی یانه‌كانی عێراق كۆمه‌ڵه‌ی سلێمانی به‌رده‌وامی هه‌یه، له دوو یاریشدا یانه‌كانی پێنجوێن و خه‌لات بردنه‌وه تۆمار ده‌كه‌ن.
له‌یاریگای یانه‌ی نه‌ورۆز یانه‌ی پێنجوێن رووبه‌رڕووی دووكان بووەوە و له‌یاریگا ئاشتیش خه‌ڵات و بابان به‌یه‌كگه‌یشتن.
گێمی یه‌كه‌می یاری نێوان هه‌ردوو یانه‌ی پێنجوێن و دووكان به‌به‌هێزی هه‌ردوو یانه ده‌ستی پێكردوو به چه‌ند هێرشێكیش به‌ختی خۆیان تاقیكرده‌وه، به‌ڵام گۆڵكردن دواكه‌وت بۆ خوله‌كی 45 كاتێك سیروان مه‌حمود تاكه گۆڵی ئه‌م گێمه‌ی بۆ پێنجوێن تۆمار كرد.
گێمی دووه‌م جیاواز بوو كاتێك له خوله‌كه 51 شكار ئومێد توانی به‌زووی گۆڵی به‌رامبه‌ری یاریه‌كه تۆمار بكاته‌وه.
دوای ئه‌و گۆڵه یانه‌ی پێنجوێن به‌ته‌واوی ده‌ستی به‌سه‌ر یاریه‌كه‌دا گرتوو له خوله‌كه‌كانی 48 و 72 و 77دا سێ گۆڵیتریان تۆمار كرد.
له كۆتاییشدا یاریه‌كه به‌ئه‌نجامی (4-1)گۆڵ به‌سوودی یانه‌ی پێنجوێن كۆتایی هات.
له یاریهكیتری ئه‌مڕۆدا هه‌ردوو یانه‌ی بابان و خه‌ڵات له یاریگای ئاشتی به‌یه‌ك گه‌یشتن.
یاریه‌كه له‌سه‌ره‌تاوه بەئاستێكی مام ناوه‌ند ده‌ستی پێكرد، به‌ڵام به‌هه‌مان شێوه یاریه‌كه تا خوله‌كی 45 گۆڵی به‌خۆیه‌وه نه‌بینی كاتێك سالار عومه‌ر تاكه گۆڵی ئه‌م گێمه‌ی بۆ یانه‌ی خه‌ڵات تۆمار كرد.
له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكردنی گێمی دووه‌م له‌ئاكامی یه‌كێك له‌هێرشه‌كانی یانه‌ی خه‌ڵات سۆران حسێن توانی گۆڵی دووه‌می یاریه‌كه له خوله‌كی 53 بۆ یانه‌ی خه‌ڵات تۆمار بكات.
دوای گۆڵی دووه‌م یانه‌ی بابان له خوله‌كی 58 گۆڵێكی له‌رێگه‌ی یاد عوسمانه‌وه تۆمار كرد، به‌ڵام نه‌بووه فریاد ره‌سی یانه‌كه.
له‌كۆتاییشدا یاریه‌كه به دوو گۆڵ به‌رامبه‌ر به گۆڵێك له‌به‌رژه‌وه‌ندی یانه‌ی خه‌ڵات كۆتایی هات.
نێچیرڤان ئه‌بوبه‌كر راهێنه‌ری یانه‌ی دووكان ئه‌وه‌ی خسته‌ڕوو:” له‌راستیدا خۆئامادهكردنمان وه‌ك پێویست نه‌بوو، بۆ خوله‌كه‌ش ته‌نیا چوار یاری دۆستانه‌مان ئه‌نجامدا، هه‌رچه‌نده له ئاستی تیپه‌كه‌م رازیم، به‌ڵام به‌داخه‌وه ئه‌مڕۆ له ئاستی خۆیاندا نه‌بوون و دۆڕانێكی قورس بوو بۆمان، له راستیدا هۆكارێكی تری ئه‌و ئه‌نجامه بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه كه زۆرێك له یاریزانه‌كانمان لاون و كه‌م ئه‌زموونن و یه‌كه‌مجاره به‌شداری ئه‌م جۆره خولانه ده‌كه‌ن”.
له‌لای خۆیه‌وه رزگار ئه‌سعه‌د راهێنه‌ری یانه‌ی پێنجوێن ئاماژه‌ی به‌وه‌دا:” له راستیدا چوار پێش ده‌ستپێكردنی ئه‌م خوله ئه‌ركی راهێنه‌رایه‌تیم گرته ده‌ست و ده‌ستم بهئامادهكاری كردووه، هه‌رچه‌نده یه‌كه‌مجار ئامانجمان به‌شداریكردن نه‌بوو، به‌ڵام دواتر ته‌نیا بۆ به‌شداریكردن ده‌ستمان به كێبڕكێكان كردوو ئێستاش بۆ سه‌ركه‌وتن بۆ قۆناغی داهاتوو، بۆیه به نیازین بۆ قۆناغی داهاتوو پێكهاته‌كه‌مان به یاریزانی ئاست به‌رز به‌هێز بكه‌ین”.
یارییه‌كانی خولی پله دووی یانه‌كانی عێراق كۆمه‌ڵه‌ی سلێمانی به‌به‌شداری چوار یانه به‌یه‌ك قۆناغ ئه‌نجام ده‌درێت و بڕیاریشه دوو یانه بگاته قۆناغی داهاتووی پاڵاوتنه‌كه.
More News
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
2 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
7 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
7 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
2 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
7 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
7 hours لهمهوپێش


