
سەرۆكی ئەركانى سوپاى ئيسرائيل، رایگەیاند بەردەوام دەبن لەسەر گرتنەبەری ههنگاوی پێويست لە دژى هێزهكانی سهر به ئێران لە سووريا.
ئەڤیڤ كۆخافى،سەرۆكی ئەركانى سوپاى ئيسرائيل، سەردانى سنوورى سوورياى كرد و لەگەڵ بەرپرسە سەربازييەكان تاوتوێى دۆخەكەيان كرد.
ناوبراو لە سەردانەکەیدا بە میدیاکانی راگهیاند: “پەيامەكەمان روونە، بەردەوام دەبين لەسەر گرتنەبەری ههنگاوی پێويست لە دژى هێزهكانی سهربه ئێران لە سووريا و ئامادەى بەرپەرچدانەوەى هەر جۆرە هێرشێكين كه بكرێته سەرمان”.
گرژییەکانی نێوان ئێران و ئیسرائیل لەئێستادا گەیشتوونەتە لوتکە، ئەویش دوای ئەوەی موحسين فەخريزادە زانای بواری ئەتۆمی لە نزیک تاران کوژرا، حکومەتی ئێران ئیسرائیل بە کوژرانی ئەو زانایەی تۆمەتباردەکات.
More News
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
Sports
2023 © مافی بڵاوکردنەوەی پارێزراوە بۆ تۆڕی هەواڵی سلێمانی



