بافڵ تاڵەبانی: ئەو هەموو خوێنەمان نەدا بۆ ئەوەی کوردستان بکەینە دوو پارچە

بافڵ تاڵەبانی هاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
SNN
بافڵ تاڵەبانی رایدەگەیەنێت “یەکێتی بەرنامەی خۆی هەیە بۆ کۆبوونەوە لەگەڵ لایەنە سیاسییەکاندا، دەشڵێت: “هەموو ئەو کەسانە دەستگیر دەکەین کە بە کاری قاچاغچێتیی لە مەرزەکاندا تۆمەتبارن” ئەماژە بەوەشدەکات بە هەموو شێوەیەک یەکێتی دژی دوو ئیدارەییە.
لەمیانی چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ ژمارەیەک میدیاکار لە هەرێمی کوردستان بافڵ تاڵەبانی هاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان وتی: “یەکێتی ئاگاداری گرێبەستی 50 ساڵەی نەوت نییە لە هەرێم” وتیشی: “وەک یەکێتی ئاگاداری هەموو دۆسێی نەوت نین”.
بافڵ تاڵەبانی هاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ئاشکراشیکرد “بۆ ئەم قۆناغەی ئێستا چارەسەری قەیرانی دارایی هەرێمی کوردستان لە بەغدایە”.
راشیگەیاند “بە هەموو شێوەیەک دژی دوو ئیدارەیین لە هەرێمی کوردستان” ئاماژەی بەوەشدا مەکتەبی سیاسی و ئەنجومەنی سەرکردایەتی ئاگاداری هەموو سەردان و کۆبوونەوەیەکی هاوسەرۆکانن”.
سەبارەت بە هەوڵەکانیش بۆ گواستنەوەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان بافڵ تاڵەبانی وتی: “من دژی ئەوەم ئەو هەنگاوە بنرێت و لەگەڵ ئەوە نیم هەموو شتێک بە ئاسانی رادەستی بەغدا بکرێت”.
سەبارەت بە دۆخی کەرکوکیش بافڵ تاڵەبانی وتی: “حوکمێکی عەسکەری لە کەرکوک هەیە، دوای هەڵبژاردنی پێشوەختی عێراق، هەوڵ بۆ دیاریکردنی پارێزگارێک دەدەین بۆ شارەکە”.
More News
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
21 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
21 hours لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
23 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
21 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
21 hours لهمهوپێش



