گرنگترین مانشێتی ئەمڕۆ دووشەممە 30/11/2020ی رۆژنامە وەرزشییەکانی ئیسپانیا

مانشێتی رۆژنامە ئیسپانییەکان
SNN Sport
ئەمڕۆ دووشەممە (30/11/2020) گرنگترین مانشێتی رۆژنامەکانی ئیسپانیا بەمشێوەیە بوو…
مارکا:
- میسی ژمارە 10.
- کاپتنی بەرشەلۆنە میسی رێز لە مارادۆنا دەنێت دوای ئەوەی یانەکەی توانی 4-0 لە ئۆساسۆنا بباتەوە لە لالیگا، ئەمەش پاش تۆمارکردنی گۆڵێک، میسی درێسێکی نیوڵز ئۆڵد بۆیز بەرزدەکاتەوە.
- کەڵەکەبوونی پێکانەکان، یاریزانانی یانەی ریاڵ مەدرید تووشی 22 پێکان بووە لەم وەرزە.
- بنزیمە بۆ یاریەکەی شاختار سەفەری شاری کیێڤ دەکات.

ئاس:
- بە ناوی ژمارە 10.
- میسی ئاهەنگی بۆ گۆڵەکەی لە ئۆساسۆنا گێڕا لە لالیگا دوای ئەوەی درێسی نیوڵ ئۆڵد بۆیزی بەرزکردەوە.
- یانەی بەرشەلۆنە 4-0 لە ئۆساسۆنا دەباتەوە، لینگلێت تووشی پێکان دەبێت و گریزمان ئاستێکی باش پێشکەش دەکات.
- لە یانەی ریاڵ مەدرید دڵەڕاوکێ هەیە بۆ پێکانەکەی هازارد.
- ئەمڕۆ بەلجیکیەکە پشکنینێکی تری بۆ دەکرێت بۆ جۆری پێکان و مەترسی پێکانەکەی.

سپۆرت:
- ئەی خودایە.
- میسی رێز لە مارادۆنا دەگرێت لە یاری ئۆساسۆنا بە تۆمارکردنی گۆڵێک و بە درێسی نیوڵز ئۆڵد بۆیز دەرکەوت کە مارادۆنا پۆشیبووی لە رابردوودا.
- یانەی بەرشەلۆنە گەڕایەوە بۆ رێڕەوی بردنەوەکانی و گریزمان یارییەکی نایابی ئەنجامداو توانی گۆڵێک بکات.
- راهێنەرەکە جارێکی تر ئاماژەکانی بۆ دێتەوە، زیدان جارێکی تر ئاژاوە لە مەدرید دروست دەکاتەوە.

مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ:
- ئامین.
- لیۆنێل میسی رێزی کۆتایی لە مارادۆنا دەنێت، ئەمەش پاش ئەوەی توانییان 4-0 لە یانەی ئۆساسۆنا ببەنەوەو بە درێسی نیوڵز ئۆڵد بۆیزەوە دەرکەوت.
- گۆڵەکانی تر برایسوایت و گریزمان و کۆتینیۆ تۆماریان کرد.
- پێکانی لینگلێت کێشە بۆ کومان دروست دەکات و جارێکی تر لە هێڵی بەرگری رووبەڕووی کێشە دەبێتەوە.

More News
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
20 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
22 hours لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
22 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
20 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
22 hours لهمهوپێش
Sports
2023 © مافی بڵاوکردنەوەی پارێزراوە بۆ تۆڕی هەواڵی سلێمانی



