
کوێستان محەمەد وەزیری کەر
SNN- بڕیار محەمەد
وەزیری کارو کاروباری کۆمەڵایەتی ڕایدەگەیەنێت “بێکاریی و هەژاری و قەیرانی دارایی و ئابووری هۆکاری کۆچی گەنجانن و داوامان کردووە لەئەنجوومەنی وەزیران پێدانی قەرزی بچووک دەستپێبکاتەوە”.
کوێستان محەمەد، وەزیری کارو کاروباری کۆمەڵایەتی لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند “ئێمە ڕاپۆرتی خۆمان ئامادەیە لەبارەی هۆکارەکانی کۆچی گەنجان و ئەو کارانەی کردومانە لەماوەی دەستبەکاربوونمان لەچوارچێوەی ڕاپۆرتەکەمان دەیخەینەڕوو”.
دەشڵێت: “ناتوانم بڵێم ڕێژەی بێکاری چەندە تا ئەوکاتەی سەرژمێرییەکی دروست نەکرێت، ناتوانین ڕێژەکە بخەینەڕوو، ئامارێک خراوەتەڕوو، بەڵام پشتی پێ نابەسەتین تاوەکو سەرژمێری نەکرێت”.
سەبارەت بەهۆکاری کۆچکردنیش وەزیری کار باسی لەوەکرد، هۆکارەکان بێکاری و هەژاری و قەیرانی دارایی و ئابوورییە و ئەوەشی لەدەستمدایە ڕاپۆرتی تایبەتە بە هۆکارەکانی کۆچی گەنجان و ئەو کارانەی کردومانە.
راشیگەیاند “چەندین پڕۆژە هەیە بۆ دروستکردنی هەلی کار، ئەوەی پەیوەندی بەئێمەوە هەیە یاسای کار و یاسای خانەنشین و دەستەبەری کۆمەڵایەتی و پڕۆژەی قەرزی بچوکە کە داوامان کردووە لەئەنجوومەنی وەزیران پێدانی ئەو قەرزە دەستپێبکەینەوە”.
More News
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
14 hours لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
15 hours لهمهوپێش -
15 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
14 hours لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
15 hours لهمهوپێش -
15 hours لهمهوپێش



