
ئیدن هازارد
SNN Sport
ئیدن هازاردی بەلجیکی و ئەستێرەی یانەی ریاڵ مەدرید، بەهۆی ئەو پێکانەی لە یاری بەرامبەر بە یانەی ئەلاڤێس لە هەفتەی یانزەی لالیگا تووشی هات، ماوەی 3 هەفتە لە یاریگاکان دووردەکەوێتەوە.
یانەی ریاڵ مەدرید کەمێک پێش ئێستا پشکنینی پزیشکی بۆ ئەو یاریزانە کردووەو بە پێی راپۆرتی پزیشکی لە ماسولکەکانی رانی راستیدا تووشی پێکان بووە.
یانەکە ماوەی دوورکەوتنەوەی دیاری نەکردووە، بەڵام بە پێی زانیارییەکانی رۆژنامەنووسی رادیۆی کادێنا کۆپ ئیدۆ پیدال، ئەو یاریزانە 3 هەفتە دووردەکەوێتەوەو بەوهۆیەوە ئامادەی یاری بەرامبەر بە (شاختار،سڤییا، بروسیا مونشنگلادباخ، ئاتلەتیکۆمەدرید، ئاتلەتیکۆ بیلباو و ئیبار) نابێت.
هازارد لە 16 مانگی رابردوو کاتێک پەیوەندی بە یانەی ریاڵ مەدریدەوە کردووە، 8 جار تووشی پێکان بووە، لەگەڵ تووشبوونی بە ڤایرۆسی کۆرۆنا.
❌ Hazard: lesión muscular en el recto anterior del muslo derecho.
3 semanas de baja, como mínimo (En ese tiempo, el Real Madrid jugará con Shakhtar, Sevilla, Borussia M, Atlético de Madrid, Athletic club, Eibar…). ¿Volveremos a verle en 2020? pic.twitter.com/rD48GD10bO
— EDU PIDAL (@edupidal) November 30, 2020
More News
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
19 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
19 hours لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
21 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
19 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
19 hours لهمهوپێش



