لە رۆژی جیهانی قوربانیانی کیمیاباراندا داوایەک ئاراستەی حکومەت دەکرێت

SNN-عەلی حەمە سەعید
ئەمڕۆ هاوكاتە لەگەڵ ڕۆژی جیهانی قوربانیانی كیمیاباران لە جیهان، كەسوكاری شەهیدانی كیمیابارانی هەڵەبجەش لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا داوایەك ئاراستەی حكومەتی هەرێم دەکەن
لە كۆنگرە ڕۆژنامەوانییەكەدا لوقمان عەبدولقادر، سەرۆكی كۆمەڵەی قوربانیانی كیمیابارانی هەڵەبجە ئاماژەی بەوەكرد، لە رۆژی جیهانی قوربانیانی چەکی کیمیاییدا وەک كەسوكاری شەهیدانی هەڵەبجە داوای مافەکانمان دەکەین، ناكرێت ئەو ڕۆژە جیهانییە فەرامۆش بکرێت.
ئاماژەی بەوەشكرد، هیچ ڕەوایەتییەكی تێدا نییە ئێمە داوای بە جینۆسایدناساندنی تاوانی كیمیابارانی هەڵەبجە بكەین بەڵام لە عێراق و هەرێمی كوردستان هێشتا یاسایەك نییە تاوانەكە بە جینۆساید بناسێت و لایەنە پەیوەندیدارەكانیش پابەند نەكرێت بە خزمەتكردنی كەسوكاری شەهیدان، لە كاتێكدا تا ئێستا 113 كەس لە بریندارانی چەكی كیمیایی بەهۆی مانەوەی كاریگەری چەكی كیمیایی لەسەر جەستەیان لە شاری هەڵەبجە گیانیان لەدەستداوە.
هەر لەو كۆنگرە ڕۆژنامەوانییەدا سەرۆكی كۆمەڵەی قوربانیانی كیمیابارانی هەڵەبجە داوای لە حكومەتی عێراق و وەزارەتی تەندروستی كرد كە ئەو ڤاكیسنەی كە بڕیارە بۆ ڕووبەڕوو بوونەوەی كۆرۆنا هاوردەی عێراق دەكرێت ئەولەویەت بدرێتە كەسوكاری شەهیدان و بەركەوتووانی چەكی كیمیایی بۆ ئەوەی مەترسییەكانی سەر ژیانمان كەمبێتەوە كە لە ئێستادا لە هەموو كەس یاتر مەترسی توشبوون و گیانلەدەستدانمان لەسەرە بەهۆی لاوازی بەرگری لەشەوە.
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
48 mins لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
1 hour لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
22 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
48 mins لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
1 hour لهمهوپێش


