گۆڕان: لێدوانى به‌شێك له په‌رله‌مانتار و به‌رپرسه‌كانمان گوزارشت له راى ئێمه ناكات

لۆگۆى بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان
SNN
بزووتنەوەی گۆڕان راگه‌یه‌نراوێكى بڵاوكرده‌وه و رایگه‌یاند: هه‌ڵوێستی فه‌رمیمان لەلایەن بزووتنه‌وه‌ی گۆڕانەوە بڵاوده‌كرێته‌وه، ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد: “هه‌موو لێدوان و ده‌ربڕینێكی دیكه‌ی سیاسیی كه لەلایه‌ن به‌رپرسانی حزبی و حكومی و په‌رله‌مانتارانه‌وه بۆ میدیاكان ده‌درێت، گوزارشت له رای فه‌رمی بزووتنه‌وەکە ناكات”.
له‌دواى ئه‌و گرژییه‌ى كه له په‌رله‌مانى كوردستان دروستبوو به‌هۆى تاوتوێنهكردنى بابه‌تى مووچه‌ى مووچه‌خۆران له په‌رله‌مانى كوردستان، كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان راگه‌یه‌نراوێكى بڵاوكرده‌وه كه تێیدا هاتووه، “وه‌ك پێشتریش ژووری رۆژنامه‌وانی بڵاوی كردبووه‌وه، هه‌ڵوێستی فه‌رمی لەلایەن بزووتنه‌وه‌ی گۆڕانەوە بڵاوده‌كرێته‌وه، هه‌موو لێدوان و ده‌ربڕینێكی دیكه‌ی سیاسیی كه لەلایه‌ن به‌رپرسانی حیزبی و حكومی و په‌رله‌مانتارانه‌وه بۆ میدیاكان ده‌درێت، گوزارشت له رای فه‌رمی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان ناكات”.
دەقی راگەیەندراوەکە
وه‌ك پێشتریش ژووری رۆژنامه‌وانی بڵاویكردبووه‌وه، هه‌ڵوێستی فه‌رمی لەلایەن بزووتنه‌وه‌ی گۆڕانەوە بڵاوده‌كرێته‌وه و، هه‌مو لێدوان و ده‌ربڕینێكی دیكه‌ی سیاسیی كه لەلایه‌ن به‌رپرسانی حیزبی و حكومی و په‌رله‌مانتارانه‌وه بۆ میدیاكان ده‌درێت، گوزارشت له رای فه‌رمی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان ناكات.
هاوكات، بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان له‌گه‌ڵ به‌كارهێنانی زمانێكی شارستانی و سیاسی هاوچه‌رخه بۆ گوزارشتكردن و هه‌ڵوێست ده‌ربڕین له‌سه‌ر پرس و ئاریشە سیاسیی و ئابووری و داراییه‌كانی هه‌رێم و حکومەتی ئیتیحادی، كه زه‌مینه‌سازی بكات بۆ لێكتێگه‌یشتن و چاره‌سه‌ری كێشه‌كان، به‌پێچه‌وانه‌وه هه‌ر ده‌ربڕینێكی دیكه كه وه‌ك سوكایه‌تی، یان زمانێكی نه‌شیاو دژی کەسایەتیە سیاسیه‌كان، یاخود حیزبه‌كان به‌كاربهێنرێت كلتوری سیاسی ئێمه نیيە و دژی دەبین و نوێنه‌رایه‌تی گوتاری سیاسیمان ناكات.
More News
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
18 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
18 hours لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاری‌کرا
21 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
18 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
18 hours لهمهوپێش



