
SNN
له سنوورى كفرى جارێكى دیكه گرفتى شۆفێره بارهه‌ڵگره‌كان به رێگرى كردنیان له‌لایه‌ن هێزه‌كانى سوپاى عێراقه‌وه سه‌ریهه‌ڵدایه‌وه و به‌هۆیه‌وه ئێوارەی ئەمڕۆ گرژی لەنێوانیان دروستبوو.
سیروان حه‌سه‌ن ، پەیامنێری SNN لە گەرمیان رایگەیاند: سوپای عێراق ئێوارەی ئەمڕۆ رێگری لە بارهەڵگرەکان کردووە بچنە ناو کفرییەوە، بەوهۆیەوە گرژی لە نێوان هێزەکانی پێشمەرگە و سوپای عێراق بۆ ماوەیەک دروستبوو، هەردولا تەقەیان بە ئاراستەی یەکترداکرد ئەگەرچی هیچ لایەک بەرنەکەوتوون.
لەبارەی ئەو گرژیانەی دروستبوون، پەیامنێری SNN پەیوەندیکرد بە پێشمەرگەکانی ئەو سنوورە بەڵام ئامادەنەبوون هیچ روونکردنەوەیەک بدەن.
هەر لەبارەی ئەو گرژیانەوە، سه‌لام ئه‌حمه‌د شۆفێری بارهه‌ڵگر بەم جۆرە رووداوەکەی بۆ SNN باسکرد: ئێواره‌ى ئه‌مرۆ له كاتى گه‌ڕانه‌وه‌یان له سنوورى خورماتوو و قه‌ره‌ته‌په‌وه بۆ سنوورى كفرى له بازگه‌ى كارێزى نزیك كفرى كه سوپاى عێراق و پێشمه‌رگه‌ى تێدایه و به دوورى 300 مه‌تر به یه‌كه‌وه به‌ڕێوه‌ى ده‌به‌ن له لایه‌ن هێزه‌كانى سوپاى عێراقه‌وه رێگریان لێكرا بگه‌ڕێنه‌وه.
وتیشى: هێزه‌كه بیانووى ئه‌وه‌ى هه‌یه له سه‌روى خۆیانه‌وه فه‌رمانیان پێكراوه رێگه نه‌ده‌ن به هێنانى هه‌ندێك كه‌ره‌سته بۆ ناوه‌راست و خوارووى عێراقه‌وه بۆ ناوچه‌كانى كوردستان له‌وانه ئاسنى كۆن.
باسیشى له‌وه‌كرد: له كاتى رێگرى كردن له لایه‌ن پێشمه‌رگه‌یه‌كى بازگه‌ى كارێزه‌وه ته‌قه له سوپاى عێراق كرا و ئه‌وانیش ته‌قه‌یان به‌سه‌ر هێزه‌كانى پێشمه‌رگه‌دا كرد و دواى ئه‌و ته‌قه‌كردنه‌كه رێگه‌یان به بارهه‌ڵگره‌كان داوه بگه‌ڕێنه‌وه بۆ كفرى.
ماوه‌یه‌كه شۆفێرانی بارهەڵگر له بازگه‌ى كارێز رێگریان لێده‌كرێت برۆنه خورماتوو یان به‌غدا، پێشتر به هه‌وڵى به‌رپرسانى یه‌كێتى له سنورى گه‌رمیان كێشه‌كه چاره‌سه‌ر كرا، به‌ڵام ئێواره‌ى ئه‌مرۆ جارێكى دیكه ئه‌و گرفته سه‌ریهه‌ڵدایه‌وه ئه‌مجاره‌یان به پێچه‌وانه‌وه له كاتى هاتنه‌وه‌ى شۆفێره‌كان بۆ گه‌رمیان له بازگه‌ى كارێز رێگریان لێكراوه.
More News
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
20 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
21 hours لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
22 hours لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
23 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
20 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
21 hours لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
22 hours لهمهوپێش



