ئەمڕۆ لە سلێمانی یارییه‌كانی قۆناغی یه‌كه‌می خولی نایابی تۆپی ده‌ستی عێراق دهستپێدەکات

تۆپی-دەست
ئه‌رده‌ڵان محه‌مه‌د-SNNsport
ئەمڕۆ لە سلێمانی كێبڕكێكانی قۆناغی یه‌كه‌می خولی نایابی تۆپی دەستی یانەکانی عێراق كه 10یانه به‌شدارن له‌شاری سلێمانی دەستپێدەکات و یانەکان بریتین لە : شورته ، جه‌یش ،كه‌ربه‌لا ، شاره‌وانی به‌سڕه ، كووت ، سلێمانی ، فتوه ، قاسم و ده‌غاره.
یانه‌ی سلێمانی وه‌ك نوێنه‌ری یانه‌كانی كوردستان به‌شداره له خوله‌كه و دوای به‌هێزكردنی پێكهاته‌كه‌شی به‌هێنانی پێنج یاریزان چاوی له ئه‌نجامی چاوه‌ڕوان نه‌كراوه .
دوای ڕاكێشانی تیروپشكی خوله‌كه یانه‌ی سلێمانی له یه‌كه‌م تاقیكردنه‌وه‌یدا ئەمڕۆ لە کاتژمێر 5:00 ڕووبه‌ڕووی یانه‌ی ده‌غاره ده‌بێته‌وه و شورته‌ی پاڵه‌وانی وه‌رزی ڕابردووش به‌رامبه‌ر یانه‌ی قاسم ده‌بێته‌وه.
یانه‌ی جه‌یشیش به‌رامبه‌ر فتوه یاری ده‌كات، هه‌روه‌ها یانه‌كانی دیاله و به‌له‌دیه‌ی به‌سره‌ش به‌رامبه‌ر یانه‌كانی كوت و كه‌ربه‌لا یاری ده‌كه‌ن.
دوای كۆبونه‌وه‌ی یه‌كێتیی تۆپی ده‌ستی عێراق له شاری سلێمانی بڕیاردرا ڕۆژانه له سێ كاتی جیاوازدا یاریه‌كان له كاتژمێر (1-3-5) له دوو هۆڵه‌كه‌ی یانه‌ی سلێمانی به‌ڕێوه بچێت.
له مێژووی یانه‌كانی كوردستاندا یانه‌ی سلێمانی تاكه یانه‌یه كه خاوه‌نی نازناوێكی خولی نایابی تۆپی ده‌ستی عێراقه كه ساڵی 2007 به ده‌ستی هێناوه.
بڕیاره دوای ته‌واوبوونی یارییه‌كانی هه‌ردوو قۆناغی یه‌كه‌م و دووه‌می خوله‌كه شه‌ش یانه بگاته خولی بژارده، یه‌كێتیی تۆپی ده‌ستی عێراقیش له واده‌ی خۆیدا تیروپشكی ئه‌و قۆناغه و كات و به‌ڕێوه‌چوونی خوله‌كه ئاشكرا ده‌كات.
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
48 mins لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
1 hour لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
22 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
48 mins لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
1 hour لهمهوپێش


