لێدوانی کومان لەسەر یاریەکەی فیرنسڤارۆش

0
1107
رۆناڵد کومان

SNN Sport

سبەی چوارشەممە، لە یارییەکانی گەڕی پێنجەمی قۆناغی گروپەکانی خولی یانە پاڵەوانەکان، یانەی بەرشەلۆنە لە دەرەوەی یاریگای خۆی دەبێتە میوانی یانەی فیرنسڤارۆشی هەنگاری و یاریەکە لە کاتژمێر 11:00 ئەنجام دەدرێت.

کومان راهێنەری یانەی بەرشەلۆنە، لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا بەشداری کردوو باسی لە یاریەکە کردوو هۆکاری دوورخستنەوەی میسی ئاشکرا کردوو وتی:”کاتێک تۆ لە بەرشەلۆنەیت دەبێت هەموو یارییەک عەقڵیەتی بردنەوەت هەبێت، ئێمە گەیشتووین بە قۆناغی داهاتوو،بەڵام دوو یاریمان ماوە کە یارییەک دژی یۆڤانتۆسە،ئەوەی بە لای ئێمەوە گرنگە بردنەوە تۆماربکەین و لە پێشەنگ بمێنینەوە”.

لەسەر یاریزانەکانی وتی:”سبەی میسی پشووی پێدەدرێت، چونکە گەیشتووین بە قۆناغی داهاتوو، بەمشێوەیە دەرفەت بە یاریزانی تر دەبەخشین و دەبێت بیر لە یاری خول بکەینەوە،ئۆمتیتی لەگەڵ تیپی دووەم سبەی یاری دەکات، ئەراخۆ راهێنان دەکات، بەڵام نامانەوێت مەترسی لەسەر دروست بکەین، دەمانەوێت ئەو لە %100 ئامادە بێت،بە هیوام پیکێش چەند یارییەک لەم وەرزە لەگەڵمان بێت،برایسوایتیش شایەنی یاریکردنە، ئەو  بە جددی کار دەکات، دەبێت لە هێڵی بەرگری پشت بە یاریزانە لاوەکان ببەستین وەکوو ئەراخۆ و مینگوێزا، وابزانم ئێستاش کاتێکی گونجاو نیە بۆ قسەکردن لەسەر یاریزانی نوێ بۆ شوێنی فاتی و پیکێ لە گواستنەوەی زستانە”.

لەسەر یاریەکەی فیرنسڤارۆش وتی:”پێشبینی یارییەکی قورس دەکەم، ئێمە یاریزانی بە ئەزموونمان هەیە، توانای زۆریان هەیە لە هێڵی هێرشبردن، لە یاری چوون باشبووین،دەبێت بە هێرشبردن یاریەکە بکەین”.

 

Share it:
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this