وه‌زاره‌تى دارایى عێراق رازى نییه مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى به‌نداوه‌كانى هه‌رێم خه‌رج بكات

دراوى 25 هه‌زارى دینارى عێراق | فۆتۆ: SNN
SNN – سیروان حه‌سه‌ن
ماوه‌ى دوو مانگه فه‌رمانبه‌رانى به‌نداوه‌كانى هه‌رێمى كوردستان مووچه‌یان وه‌رنه‌گرتووه له كاتێكدا به فه‌رمانى سه‌رۆكوه‌زیرانى عێراق پێشتر بڕیاردراوه تاوه‌كو سه‌رى ساڵ له‌گه‌ڵ مووچه‌خۆرانى عێراق مووچه‌یان پێ بدرێت.
ڕه‌حمان خانى، به‌ڕێوه‌به‌رى به‌نداوى ده‌ربه‌ندیخان به SNNى راگه‌یاند: “له كاتێكدا پێشتر له‌گه‌ڵ دابه‌شكردنى مووچه له عێراق مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى به‌نداوه‌كانى هه‌رێمى كوردستانیش دابه‌شده‌كرا، به‌ڵام ماوه‌ى دوو مانگه مووچهكهمان بڕدراوه و پێمان نادرێت”.
وتیشى: “له‌كاتى به‌دواداچوونمان بۆمان ده‌ركه‌وتووه وه‌زاره‌تى دارایى حكومه‌تى عێراق رازى نییه مووچه بۆ فه‌رمانبه‌رانى به‌نداوه‌كانى كوردستان خه‌رج بكرێت، ئه‌مه‌ش له كاتێكدایه پێشتر سه‌رۆكوه‌زیرانى عێراق بڕیاریداوه تاوه‌كو كۆتایى ساڵى 2020 له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌ته‌كانى حكومه‌تى عێراق مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى به‌نداوه‌كانى هه‌رێمى كوردستانیش بدرێت”.
به‌ڕێوه‌به‌رى به‌نداوى ده‌ربه‌ندیخان ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو: “له حكومه‌تى عێراق مووچه‌ى مانگه‌كانى تشرینى یه‌كه‌م و تشرینى دووه‌م، دابه‌شكراوه، به‌ڵام ئه‌و دوو مووچه‌یه به فه‌رمانبه‌رانى به‌نداوه‌كانى هه‌رێم نه‌دراوه”.
له هه‌رێمى كوردستان سێ به‌نداو هه‌یه كه بریتین له ده‌ربه‌ندیخان، دوكان، دهۆك، ئه‌م به‌نداوانه به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌كى گشتیان له هه‌ولێر هه‌یه و به‌كۆى ههموویانهوهى زیاتر له 400 فه‌رمانبه‌رن، هه‌ر ئه‌مساڵ له ناوه‌ڕاستى 2020 بۆ ماوه‌ى چوار مانگ حكومه‌تى عێراق مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌ر سێ به‌نداوه‌كه‌ى راگرت، دواتر موسته‌فا كازمى سه‌رۆكوه‌زیرانى عێراق بڕیاریدا تاوه‌كو كۆتایى ساڵ وه‌كو چاره‌سه‌رى كاتى مووچه‌یان پێبدرێت.
More News
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
19 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
19 hours لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاری‌کرا
21 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
19 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
19 hours لهمهوپێش



