بههۆى دابیننهكردنى فیدەرێکی کارەباوه 3 رۆژە دانیشتووانی 3 گوند رێگای رانیە ـ دوکان دادەخەن

گردبوونهوهى دانیشتووانى گوندەکانی گردجان و قەرەنی ئاغا و گردجان لە سنوری قەزای ڕانیە | فۆتۆ: SNN
SNN- محەمەد مستەفا
گوندنشینانی گوندەکانی گردجان و قەرەنی ئاغا و گردجان لە سنووری قەزای ڕانیە ماوەی سێ رۆژە بەهۆی کەمی كاتژمێرهكانى پێدانى کارەبای نیشتمانییهوه رێگای سەرەکی هاتووچۆی ڕانیە ـ دوکان دادەخەن، بەڕێوهبەری دابەشکردنی کارەبای ڕاپەڕینیش دەڵێت: “بەهۆی قەیرانی داراییەوە ناتوانین فیدەرێکی تایبەت بەو سێ گوندە دابینبكهین”.
عەلی محەمەد، بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی دابەشکردنی کارەبای ڕاپەڕین بە SNNی راگەیاند: “هۆکاری کێشەی ئەو سێ گوندە تەنیا لەگەڵ هاتنی وەرزی سەرما دەستپێدەکات، ئەویش بەهۆی زۆری لۆد لەسەر ئەو فیدەرەی کە کارەبای ئەو سێ گوندەی لەسەرە، چونكه لە وەرزی سەرمادا خواست لەسەر بەکارهێنانی کارەبا زیاتر دەبێت”.
وتیشی: “چارەسەری کێشەی کارەبای ئەو سێ گوندە بە دانانی فیدەرێکی تایبەت بە خۆیان دەبێت، چونکە ئەو سێ گوندە دانیشتووانی زۆرە و بەردەوامیش لە فراوانبووندان، بەڵام بەهۆی قەیرانی دارایی و نەبوونی بودجە نەتوانراوە وێستگەیەکی نوێ دروستبکرێت و فیدەری تایبەت بەو گوندانە دابنرێت”.
بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی دابەشکردنی کارەبای ڕاپەڕین باسی لەوەشکرد: “بۆ چارەسەری کێشەی کارەبای ئەو سێ گوندە بەشێوەیەکی کاتی بە گوێرەی خشتەیەک کارەبایان پێدەدرێت هاوشێوەی گوندەکانی تری سنوورەکە”.
More News
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20 hours لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21 hours لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
22 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20 hours لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21 hours لهمهوپێش



