هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خته‌ى عێراق له‌به‌رده‌م 2 ئاسته‌نگى سه‌ره‌كیدایه

هەڵبژاردن
SNN – هه‌ڵكه‌وت سه‌روه‌ت
ئه‌ندامێكى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق رایده‌گه‌یه‌نێت: هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خته‌ى عێراق له‌به‌رده‌م دوو ئاڵنگارى قورسدایه، به‌پێى زانیارییه‌كانیش: كوتله پهرلهمانییهكانى عێراق فشار ناكه‌ن بۆ خێراكردنى رێكاره‌كانى ئه‌نجامدانى هه‌ڵبژاردن.
شیروان میرزا، ئه‌ندامى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق له فراكسیۆنى یه‌كێتى به SNNى راگه‌یاند: “ئه‌وه‌ى كه سووره له‌سه‌ر ئه‌نجامدانى هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خته ته‌نیا حكومه‌تى عێراقه، به‌ڵام ئه‌م هه‌ڵبژاردنه له‌به‌رده‌م چه‌ند ئاڵنگارییهكدایه”.
ئه‌و په‌رله‌مانتاره باس له دوو ئاڵنگارى سه‌ره‌كى ده‌كات كه له‌به‌رده‌م ئه‌نجامدانى هه‌ڵبژاردندان و ئه‌وه‌شده‌خاته‌ڕوو: “له ئێستادا كێشه‌ى سه‌ره‌كى به‌رده‌م هه‌ڵبژاردنه‌كان بریتیه له دابیننهكردنى بودجه، ئه‌مه سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه‌ى دادگاى ئیتیحادیش كاره‌كانى وه‌ستاون به‌هۆى ئه‌وه‌ى یه‌كێك له دادوه‌ره‌كانى كۆچى دوایی كردووه و یه‌كێكى تریشیان خانه‌نشین بووه”.
بەپێی زانیارییەکانی SNN كه له ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق وه‌ریگرتوون، “تا ئێستا لەلایەن کوتلەکانی پەرلەمانەوە هیچ فشارێکی زیاد له پێویست نییە بۆ ئەنجامدانی هەڵبژادن لەکاتی خۆیدا، گەر ئەو کێشانە و ئامادەکاری کۆمسیۆنی باڵاى هەڵبژاردن چارەسەرنەکرێت پێناچێت هەڵبژاردنە پێشوەختەکەی عێراق لەکاتی خۆیدا بکرێت”.
More News
-
هەواڵێکی خۆش بۆ مووچەخۆران
2 hours لهمهوپێش -
بانکی ناوەندی: یەدەگی دۆلاری عێراق گەیشتەوە 80 ملیار دۆلار و باری نوێش دەگات
22 hours لهمهوپێش -
شەپۆلێکی بەهێزی باران و بەفر بارین عێراق و هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
October 27, 2026
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
هەواڵێکی خۆش بۆ مووچەخۆران
2 hours لهمهوپێش -
بانکی ناوەندی: یەدەگی دۆلاری عێراق گەیشتەوە 80 ملیار دۆلار و باری نوێش دەگات
22 hours لهمهوپێش



