رێکخراوێکی جیهانی عێراق دەخاتە لیستی ئەو وڵاتانەی کە گەشتکردن بۆی مەترسیدارە

SNN
رۆژنامەی (دەیلی مەیڵ)ی بەریتانی بڵاویکردەوە کە رێکخراوی “تەنگانەی نێودەوڵەتی” 5 وڵاتی دیاری کردووە کە گەشتکردن بۆیان مەترسیدارە و یەکێک لەو وڵاتانە عێراقە.
ئەم رێکخراوە کە لە سەنگاپورەیەو پشتیوانی پزیشکی و ئەمنی و زانیاری دەداتە وڵاتان، عێراقی وەک وڵاتێکی مەترسیدار دەستنیشانکردووە بۆ گەشتکردن بەهۆی نا سەقامگیری لە بواری ئەمنی و سیاسی و تەندروستی، لەگەڵ وڵاتانی لیبیا، سوریا، ئەفغانستان و کۆماری ئەفریقای ناوەند.
هەروەها ئەم رێکخراوە ئەو وڵاتانەش رادەگەیەنێت کە بۆ گەشتکردن گونجاوە بۆ هاووڵاتیان کە بریتین لە (گرینلاند، دانیمارک، سویسرا، فینلەندا، نەویج، سلۆڤینیا).
هەر لە راپۆرتەکەدا هاتووە، بەهۆی خراپی سیستمی تەندروستی لەو وڵاتانە نازانێت ژمارەی راستی تووشبووان و مردووانی کۆرۆنا چەندە تێیاندا و دەکرێت ڤایرۆسی کۆرۆنا لە هەموو شوێنێک بڵاوبووبێتەوە.
More News
-
ترەمپ: تواناکانی ئێران کەمیکردووە
4 hours لهمهوپێش -
وەزیری دەرەوەی ئێران بە توندی وەڵامی سەرۆکی لوبنان دەداتەوە
7 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
ترەمپ: تواناکانی ئێران کەمیکردووە
4 hours لهمهوپێش



