تورکیا بە کەرەستەی تەندروستی پەیوەندییەکانی لەگەڵ وڵاتان بەهێزدەکاتەوە

تورکیا هەڵمەتێکی بەخشینی هاوکاری تەندروستی بۆ وڵاتانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئەوروپا و ئەمریکا دەستپێکردووە و لەهەوڵدایە لەو رێگەیەوە پەیوەندییەکانی لەگەڵ دەیان وڵاتدا بەهێزبکاتەوە.
هاوکارییەکانی تورکیا، تا ئێستا بە61 وڵاتی جیهان گەیشتوون، عێراق و ئێران و ئەمریکا و دەیان وڵاتی دیکە لەنێو ئەو وڵاتانەدان کە سوودمەندبوون لێی، هاوکارییەکانیش پێکهاتوون لە دەمامک، جلوبەرگی خۆپارێزی، سندوقی تایبەت بە پشکنینی کۆرۆنا و پاکژکەرەوە.
بەگوێرەی ئامارەکان تورکیا بووەتە سێهەم وڵاتی جیهان کە لە ماوەی بڵاوبوونەوەی کۆرۆنادا زۆرترین هاوکاری پێشکەش بە وڵاتان کردبێت.
تورکیا بڵاوبوونەوەی کۆرۆنا بە هەل دەزانێت بۆ بەهێزکردنەوەی پەیوەندییەکانی بەتایبەت لەگەڵ وڵاتانی ئەوروپا کە لە ماوەی رابردوودا، چەندین جار رەخنەیان لە ئەنقەرە گرتبوو سەبارەت بە پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤ لە وڵاتەکەیدا، هەر بەو هۆکارە گفتوگۆکانی ئەندامبوونی تورکیا لە یەکێتی ئەوروپا راگیراون.
رەجەب تەییب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا لە نامەیەکیدا کە ئاراستەی یەکێتی ئەوروپای کردووە، رایگەیاندووە، “هیواخوازم یەکێتی ئەوروپا تێبگات کە ئێمە هەموومان لەناو یەک کەشتیداین”.
هاوکات دەیەوێت کۆتایی بەو گرژیانەی بهێنێت کە لەنێوان تورکیا و ئەمریکادا بەهۆی بەدەستهێنانی موشەکی ئێس 400ی روسیەوە، دروستببووە، لەگەڵ ناردنی هاوکارییەکان بۆ ئەمریکا، ئەردۆغان لە نامەیەکدا بۆ دۆناڵد ترەمپ نوسیبووی، “هیواخوازم چیتر کۆنگرێس و میدیای ئەمریکا لە پەیوەندی ستراتیجی نێوانمان تێبگات”.
لەلایەکی دیکەوە تورکیا هاوکاری تەندروستی بۆ 15 وڵاتی ئەفریقا ناردووە کە پلانی هەیە پەیوەندییە بازرگانییەکانی لەگەڵ ئەو وڵاتانە بەهێزبکات.
ئەگەرچی هاوکارییە تەندروستییەکانی تورکیا کاریگەری لەسەر هەڵوێستی وڵاتان بەرامبەر ئەنقەرە هەبووە، بەڵام شارەزایان بەدووری دەزانن هاوکارییەکان ببێتەهۆی چارەسەرکردنی هەموو ئەو گرژیانەی تورکیا لەگەڵ وڵاتاندا هەیەتی، بە بێ ئەوەی چەند هەنگاوێکی کرداری بنێت.
More News
-
کارەسات لە بیابانی نێجەر: 49 کەس بەهۆی تینوێتییەوە گیانیان لەدەستدا
10 hours لهمهوپێش -
ئاژانسی وزەی ئەتۆم هۆشداری لە مەترسییەکانی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران دەدات
13 hours لهمهوپێش -
چەندین خزمەتگوزاری لە ئەپی پسووڵەی خۆراک بەردەست دەبێت
13 hours لهمهوپێش -
وەزیری دەرەوەی ئێران: موجتەبا خامنەیی تەندروستە و بەهۆکاری ئەمنی دەرناکەوێت
14 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
کارەسات لە بیابانی نێجەر: 49 کەس بەهۆی تینوێتییەوە گیانیان لەدەستدا
10 hours لهمهوپێش -
ئاژانسی وزەی ئەتۆم هۆشداری لە مەترسییەکانی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران دەدات
13 hours لهمهوپێش -
چەندین خزمەتگوزاری لە ئەپی پسووڵەی خۆراک بەردەست دەبێت
13 hours لهمهوپێش



