رێكخراوێك له‌پێناو یاریزانانى تێنسى سه‌رزه‌وى كوردستان له‌دایك ده‌بێت

عه‌بدولناسر عه‌بدولڕه‌زاق
سه‌نگه‌ر زرار- SNN SPORT
پاڵه‌وانێتییه‌كى تێنسى سه‌رزه‌وى كراوه له‌سه‌ر ئاستى كوردستان بۆ كوڕان و كچان یه‌كه‌م چالاكی رێكخراوى یاریزانانى تێنسى كوردستان ده‌بێت و سه‌رۆكى رێكخراوه‌كه‌ش ئاماژه به‌وه ده‌دات كه رێكخراوه‌كه‌یان له‌پاش تاقیكردنه‌وه‌كانى كۆتایی خوێندنى وه‌رزى 2019-2020 له‌هه‌موو شاره‌كانى كوردستان به‌كه‌ركوكیشه‌وه ده‌ستبه‌كارده‌بێت له‌پێناو به‌ره‌وپێشبردن و بڵاوبوونه‌وه‌ى زیاترى یاریه‌كه و هاوكارى كردنى یاریزانان له‌ڕووى دابینكردنى پێداویستى و كه‌لوپه‌ل و كردنه‌وه‌ى پاڵه‌وانێتى و هێنانى راهێنه‌رانى بیانى بۆ بهرهپێشبرنى ئاستیان و كردنه‌وه‌ى كه‌مپى مه‌شق و راهێنان و خوله‌كانى راهێنه‌رى و ناوبژیوانى و تاد.
له‌مباره‌یه‌وه عه‌بدولناسر عه‌بدولڕه‌زاق یاریزانى دێرینى یارى تێنسى سه‌رزه‌وى شارى هه‌ولێر و سه‌رۆكى رێكخراوى یاریزانانى تێنسى كوردستان له‌باره‌ى دامه‌زراندن و گرنگى و ئامانجى رێكخراوه‌كه‌یان و به‌رنامه‌ى كاركردنیان و چه‌ند لایه‌نێكى تر تایبه‌ت بۆ تۆڕى هه‌واڵى سلێمانى (SNN SPORT) قسه‌ى كرد وتى:” رێكخراوه‌كه‌مان رێكخراوێكى ناحكومیه له‌لایه‌نى یاسایی هه‌موو شتێكمان ته‌واوه و له‌هاوینى ساڵى 2019دا مۆڵه‌تى كاركردنمان پێدراوه و وه‌ك لهپهیڕهوهكهمان هاتووه و به‌رنامه‌مان بۆى داڕشتووه، هه‌موو شتێكمان له‌به‌رنامه‌دایه، كردنه‌وه‌ى پاڵه‌وانێتى جۆراوجۆر، خوله‌كانى راهێنه‌رى و ناوبژیوانى و كه‌مپى مه‌شق و راهێنان و هێنانى راهێنه‌رانى بیانى بۆ مه‌شقكردن به‌یاریزانانى كوردستان و به‌ره‌وپێشبردنى ئاستیان، هه‌روه‌ها هاوكارى كردنى یاریزانانى یاریه‌كه له‌ڕووى دابین كردنى كه‌لوپه‌ل و پێداویستیه‌كانیان”.
سه‌باره‌ت به‌ده‌سته‌ى رێكخراوه‌كه و سنوورى كاركردنیشیان، عه‌بدولناسر عه‌بدولڕه‌زاق وتى:” ده‌سته‌ى كارگێڕى رێكخراوه‌كه‌مان له‌پێنج كه‌س پێكهاتووه و خۆم و ئه‌ندامێك لهههولێرین و جێگرى سه‌رۆكى رێكخراوه‌كه له‌كه‌ركوك-ه و 2 ئه‌ندامه‌كه‌ى تریش له‌سلێمانى و دهۆك، رێكخراوه‌كه‌مان بۆ سه‌رتاسه‌رى كوردستانه به‌شارى كه‌ركوك-یشه‌وه، ته‌نها له‌سنوورى هه‌ولێر كارناكات، به‌ڵام یه‌كه‌م چالاكیمان له‌هه‌ولێر ده‌بێت و پاشان دووه‌میان له‌سلێمانى و هه‌رجاره‌ى شارێك بۆ به‌ڕێوه‌بردنى چالاكیه‌كانمان ده‌ستنیشان ده‌كه‌ین، پاڵهوانێتییهكانیشمان له‌سه‌ر ئاستى كوردستانه و بۆ كوڕان و كچانه و كراوه‌ش ده‌بێت”.
دواجاریش سه‌رۆكى رێكخراوى یاریزانانى تێنسى كوردستان له‌باره‌ى نوبهرەى كاره‌كانیان، وتى:” پاش كۆتایی هاتنى تاقیكردنه‌وه‌كانى كۆتایی وه‌رزى خوێندنى 2019-2020 راسته‌وخۆ ده‌ست بهچالاكییهكانمان ده‌كه‌ین و نوبهرەى كاروچالاكییهكانیشمان رێكخستنى پاڵه‌وانێتییه‌ك ده‌بێت له‌یاریگاكانى پاركى پێشمه‌رگه له‌شارى هه‌ولێر و پاڵه‌وانێتیه‌كه‌ش كراوه ده‌بێت بۆ یاریزانانى كچان و كوڕانى سه‌رتاپاى كوردستان و هه‌موو ئاسته‌كانى ته‌مه‌ن له‌ژێر 8 و 10 و 12 و 14 و 16 و 18 و 20 ساڵ و پێشكه‌وتووان و دێرینه‌كانیش، چاوه‌ڕێش ده‌كه‌ین یاریزانانى شاره‌كانى عیراقیش به‌شدارى تێدا بكه‌ن، ئه‌م چالاكیه‌ش به‌هاوكارى ئه‌ندازیار كه‌مال عه‌بدوڵڵا رێكده‌خه‌ین و له‌ئێستاوه ئێمه ئاماده‌كارى خۆمان بۆ رێكخستنى ده‌ستپێكردووه”.


More News
-
کارەسات لە بیابانی نێجەر: 49 کەس بەهۆی تینوێتییەوە گیانیان لەدەستدا
9 hours لهمهوپێش -
ئاژانسی وزەی ئەتۆم هۆشداری لە مەترسییەکانی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران دەدات
12 hours لهمهوپێش -
چەندین خزمەتگوزاری لە ئەپی پسووڵەی خۆراک بەردەست دەبێت
12 hours لهمهوپێش -
وەزیری دەرەوەی ئێران: موجتەبا خامنەیی تەندروستە و بەهۆکاری ئەمنی دەرناکەوێت
13 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
کارەسات لە بیابانی نێجەر: 49 کەس بەهۆی تینوێتییەوە گیانیان لەدەستدا
9 hours لهمهوپێش -
ئاژانسی وزەی ئەتۆم هۆشداری لە مەترسییەکانی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران دەدات
12 hours لهمهوپێش -
چەندین خزمەتگوزاری لە ئەپی پسووڵەی خۆراک بەردەست دەبێت
12 hours لهمهوپێش



