“سلێمانى خاوەنى داهاتى خۆیەتى بەڵام هەولێر خەرجى لە داهاتى زیاترە”

هەوراز ئەحمەد-snn
پەرلەمانتارێکى یەکێتی لە وەڵامی چەند پەرلەمانتارێکى فراکسیۆنى زەرد لە پەرلەمانى کوردستان رایدەگەیەنێت: “سلێمانى و دهۆک خاوەنى داهاتى خۆیانن بەڵام هەولێر هیچ داهاتێکی نیە و خەرجى زۆر زیاترە لە پارێزگاکانى دیکەى کوردستان”.
ڕاهى ڕەهبەر، پەرلەمانتارى فراکسیۆنى سەوز لە پەرلەمانى کوردستان بە SNNى راگەیاند: ” ئەوانەى دەڵێن زیاتر لە پارەکەی عێراق خەرجی یەک مانگی سلێمانییە، با بۆیان رونبکرێتەوە، بەڵکو ببینن کە پارەکەی بەغداد هەر ناگاتە سلێمانی چونکە خەرجی دەرهێنان و بازرگانی نەوت و سوتەمەنی بۆ هەر مانگێک 50 ملیۆن دۆلار زیاترە لەوەی کە مانگانە لە بەغدادەوە دێت”.
وتیشى: “پارەی کرێی مانگانەی بۆری نەوتی هەرێم نزیکەی هێندەی داهاتی مانگانەی سلێمانییە کە حکومەت دەیدات بە رۆسنەفت و کار گروپ، یەک بۆری نەوتی سەرەکیمان هەیە و ئەویش حکومەت فرۆشتویەتی و ئێستاش بە کرێ بەکاری دەهێنێت، رێژەی فەرمانبەریش بەراورد بە دانیشتوانی لە هەولێر و دهۆک زیاترە نەک سلێمانی”.
هاوکات ئاماژەى بەوەش کرد: “لە ۱٥ ساڵی رابردوودا یەک کۆمپانیای وەبەرهێنەری بیانی لە سلێمانی نەبووە، ئەمە دەست نەبێت چییە؟ ئەمە لە کاتێکدا پێش یەکگرتنەوەی دوو ئیدارەیی، سلێمانی دوو کۆمپانیای وەبەرهێنەری لێبوو ئەوکات لە هەولێر و دهۆک هیچ وەبەرهێنەرێکی بیانی لێنەبوو بەڵام دوای یەکگرتنەوە تا ئێستا 43 کۆمپانیای وەبەرهێنەری بیانی کاری تێدا کردووە”.
وتیشی: “ئەم ناوهێنان و جیاکارییەى کە لە نیوان سلێمانى هەولێردا دەکرێت هەمووى بۆ ئەوەیە لەم سنورە دەست براوە بۆ پرۆژەى لامەرکەزى ئیدارى و دارایى”.
هاوکات ڕێکەوت زەکى، ئەندامى ئەنجومەنى پارێزگاى سلێمانى بەSNN ى ڕاگەیاند: “ئێمە کە دەستمان داوەتە پرۆژەى لامەرکەزى بڕیارماندا وەڵامى هیچ قسە و قسەڵۆکى لەو بابەتانە نەدەینەوە چونکە ئێمە ئامانجێکى گەورەترمان هەیە کە جێبەجێ کردنى پرۆژەى لامەرکەزیە، ئەوانەشى باسى خەرجى و داهاتى سنورى پارێزگاى سلێمانى دەکەن سەرجەم ئەو ژمارانە دەچێتەوە وەزارەتى دارایى ئەوان ئاگادارى وردەکاری چۆنیەتى داهات و خەرجى تەواوى هەرێمى کوردستانن”.
More News
-
کارەسات لە بیابانی نێجەر: 49 کەس بەهۆی تینوێتییەوە گیانیان لەدەستدا
8 hours لهمهوپێش -
ئاژانسی وزەی ئەتۆم هۆشداری لە مەترسییەکانی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران دەدات
10 hours لهمهوپێش -
چەندین خزمەتگوزاری لە ئەپی پسووڵەی خۆراک بەردەست دەبێت
10 hours لهمهوپێش -
وەزیری دەرەوەی ئێران: موجتەبا خامنەیی تەندروستە و بەهۆکاری ئەمنی دەرناکەوێت
12 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
کارەسات لە بیابانی نێجەر: 49 کەس بەهۆی تینوێتییەوە گیانیان لەدەستدا
8 hours لهمهوپێش -
ئاژانسی وزەی ئەتۆم هۆشداری لە مەترسییەکانی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران دەدات
10 hours لهمهوپێش -
چەندین خزمەتگوزاری لە ئەپی پسووڵەی خۆراک بەردەست دەبێت
10 hours لهمهوپێش



