ئابووریناسێک “فرۆشتنی موڵکەکانی حکومەت بۆ دابینکردنی مووچە گوماناوییە”

لۆگۆی حکومەتی هەرێم
SNN- هەڵکەوت سەروەت
پاش ئەوەی حکومەتی هەرێمی کوردستان دوو پارچە زەوی لە پارێزگای هەولێر دانا بۆ فڕۆشتن و بۆ دابینکردنی مووچە، ئابووریناسێک گومانی هەیە لە فرۆشتنی ئەو زەویانە.
بیلال رەئووف پسپۆڕی ئابووری بە SNNی راگەیاند: فڕۆشتنی زەوی حکومەت بۆ دابینکردنی مووچە کارێکی زۆر هەڵەیە و لەسەر فرۆشتنی ئەو زەویانەش بەکەسانی دیاریکراو جێگەی گومانە و پێویستە ئەو کارانە بە ئاشکرا بکرێت و لە کاتی فرۆشتنیدا دەزگاکان و لایەنە پەیوەنیدارەکان ئاگاداربن.
ئەو ئابووریناسە دەشڵێت: فرۆشتنی زەوی بۆ دابینکردنی مووچەی یەک مانگ کارێکی زۆر هەڵەیە و پێویستە حکومەت ئەو پارانە بخاتە بواری وەبەرهێنانەوە و سوودی بەردەوامی هەبێت و هەلیکاری پێ بڕەخسێنێت نەک بیداتە دەستی مووچە خۆران و تەنها کێشەی کاتییەک مانگی پێ چارەسەربکرێت.
بیلال رەئووف پێی وایە “حکومەت لە دواین فشاردا ئەتوانێت مومتالەکاتی بفرۆشێت و دواتریش دەبێت ئەو پارەیەی لەبەرامبەریدا وەریدەگرێت لە بواری وەبەرهێنان و قازانجی زیاتردا بەکاربهێنرێت”.
More News
-
وەزیری دارایی عێراق: پابەندین بە خەرجکردن و دابینکردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم
14 hours لهمهوپێش -
ئەنجومەنى وەزیران ئەنجامى دوایین دانوستانى بودجە لەگەڵ بەغدا تاوتوێ دەکات
17 hours لهمهوپێش -
هەواڵێکی خۆش بۆ مووچەخۆران
17 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
وەزیری دارایی عێراق: پابەندین بە خەرجکردن و دابینکردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم
14 hours لهمهوپێش -
ئەنجومەنى وەزیران ئەنجامى دوایین دانوستانى بودجە لەگەڵ بەغدا تاوتوێ دەکات
17 hours لهمهوپێش



