کوێستان محەمەد: هەمواری یاسای کەمئەندامان ئاراستەی ئەنجوومەنی وەزیران کراوە

کوێستان محەمەد
SNN – هه‌ڵكه‌وت سه‌روه‌ت
وه‌زیرى كار و كاروبارى كۆمه‌ڵایه‌تى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت: هه‌موارى یاساى كه‌مئه‌ندامان ئاراسته‌ى ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیرانى كوردستان كراوه، ده‌شڵێت: “پێویستبوو یه‌كێتى كه‌مئه‌ندامان داواى گۆڕینى هاوكارییه‌كه‌یان بۆ مووچه بكه‌ن”.
كوێستان محه‌مه‌د، وه‌زیرى كار و كاروبارى كۆمه‌ڵایه‌تى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له‌باره‌ى گۆڕینى هاوكارى كه‌مئه‌ندامان بۆ مووچه به SNNى راگه‌یاند: “ئه‌م بابه‌ته په‌یوه‌ندى به یاساى كه‌مئه‌ندامانه‌وه هه‌یه، به بڕیار و به رێنمایی چاره‌سه‌ر ناكرێت، تاوه‌كو ئێمه بیكه‌ین، ئێمه له ئێستادا ههموارێكمان ئاماده‌كردووه كه له ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیرانه، هه‌مواره‌كه رێكخراوى یه‌كێتى كه‌مئه‌ندامانیش به‌شدارى تێدا كردووه”.
وتیشى: “دەبوو ئه‌و كاته‌ى كه نوێنه‌رى یه‌كێتى كه‌مئه‌ندامان به‌شدارییان له كۆڕ و سیمیناره‌كانى هه‌موارى یاساكه‌دا كرد، داواى گۆڕینى هاوكارییه‌كه‌یان بۆ یاسا بكردایه، دەبوو ئه‌وكاته داوایان بكردایه بۆ ئه‌وه‌ى له ههمووارهكهدا جێگه‌ى بكرێته‌وه”.
به‌پێى ئاماره‌كانى یه‌كێتى كه‌مئه‌ندامانى كوردستان له هه‌رێمى كوردستان نزیكه‌ى 120 هه‌زار كه‌مئه‌ندام بوونى هه‌یه.
More News
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.



