شێركۆ میروه‌یس: هەوڵدەدرێت پێگەی کورد لە جەلەولا لاوازبکرێت

SNN-سیروان حه‌سه‌ن
شێركۆ میروه‌یس، به‌رپرسى پێشووى مه‌ڵبه‌ندى خانه‌قینی یەکێتی رایگەیاند: هاووڵاتییە عەرەبەکان لە جەلەولا لە هەوڵی لاوازکردنی پێگەی کورددان، هاوکات رەتیشیدەکاتەوە لەسەر روخاندنی خانووی گەڕەکێک سکاڵا لەسەر ئەو و چەند بەرپرسێکی دیکە تۆمارکرابێت.
شێركۆ میروه‌یس به‌رپرسى پێشووى مه‌ڵبه‌ندى خانه‌قین بە SNNى راگه‌یاند: ئه‌و ده‌نگۆیه‌ى له‌نێو راگه‌یاندنه‌كان و هاووڵاتیان بڵاوكراوه‌ته‌وه گوایه له‌سه‌ر روخانى خانوو و كاولكارى له ناحیه‌ى جه‌له‌ولا سكاڵا له‌سه‌ر به‌نده وه‌كو به‌رپرسى مه‌ڵبه‌ندى خانه‌قین و مه‌حمود سه‌نگاوى ئه‌ندامى مه‌كته‌بى سیاسى و فه‌رهاد ره‌فعه‌ت به‌رپرسى نوسینگه‌ى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى تیرۆر له جه‌له‌ولا تۆماركراوه دووره له راستییه‌وه.
وتیشى: ئه‌و سكاڵایه له‌لایه‌ن به‌شێك له عه‌ره‌به‌كانى هۆزى كروى و به هاوكارى چه‌ند كه‌سایه‌تییه‌ك و چه‌ند لایه‌نێك كه هه‌موویان دیارن تۆماركراوه له‌سه‌ر به‌رێوه‌به‌رى ناحیه و به‌رپرسى ئه‌وكاته‌ى كۆمیته‌ى یه‌كێتى له جه‌له‌ولا و دوو كادر و كه‌سایه‌تى كورد له ناوچه‌كه گوایه ئه‌وانه ده‌ستیان هه‌بووه له روخاندن و وێرانكردنى ناحیه‌كه له شه‌ڕى داعش.
شێركۆ میروه‌یس ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو، له راستیدا ئه‌و سكاڵایه بۆ لێدان و لاوازكردنى به‌رێوه‌به‌رى ناحیه‌یه كه له‌سه‌ر پشكى كورده و هه‌روه‌ها لاوازكردنى پێگه‌ى كورده له سنووره‌كه كه له هه‌ڵبژاردنه‌كاندا ئه‌و كه‌مه دهنگهشى كه ماوه كه‌متر بكرێته‌وه و هیچ رۆڵێكى نه‌بێت.
باسیشى له‌وه‌كرد، هه‌مووان ده‌زانن كه پێشتر جه‌له‌ولا له لایه‌ن كورده‌وه خزمه‌ت كراوه و هه‌روه‌ها وه‌كو كورد سه‌رپه‌رشتى گه‌ڕانه‌وه‌ى 13 هه‌زار ئاواره‌یان كردووه بۆ جه‌له‌ولا و خودى سه‌رۆكى په‌رله‌مانى عێراق ئه‌وكات له گه‌ڵ نوێنه‌رى نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له سه‌ردانیان بۆ ناوچه‌كه له‌سه‌ر رۆڵى كاریگه‌یان ده‌ستخۆشیان لێكردوون.
به‌رپرسى پێشووى مه‌ڵبه‌ندى یهكتێتى له خانه‌قین راشیگه‌یاند؛ جه‌له‌ولا هاوشێوه‌ى ناوچه‌كانى موسڵ و ئه‌نبار و تكریت و زۆر شوێنى دیكه كه‌وتبووه مه‌یدانى جه‌نگه‌وه و ئه‌و خانوو رووخان و كاولكاریهى تێیدا كرا له سه‌ر ده‌ستى داعش بوو. ئێستا به‌شێك له عه‌ره‌به‌كانى ناوچه‌كه هه‌وڵده‌ده‌ن كورد به‌وه تۆمه‌تبار بكه‌ن و پێگه‌ى كورد لاوازبكه‌ن.
More News
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی هاوخەمی بۆ کۆچی دوایی برای سەڵاحەدین بەهائەدین دەردەبڕێت
21 mins لهمهوپێش -
ئێران: لە رۆژی لە دایکبوونی ترەمپ ڕێککەوتن واژو ناکەین
2 hours لهمهوپێش -
وادەی دابەشکردنی سەبەتەی چوارەمی خۆراک راگەیەندرا
3 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی هاوخەمی بۆ کۆچی دوایی برای سەڵاحەدین بەهائەدین دەردەبڕێت
21 mins لهمهوپێش -
ئێران: لە رۆژی لە دایکبوونی ترەمپ ڕێککەوتن واژو ناکەین
2 hours لهمهوپێش -
وادەی دابەشکردنی سەبەتەی چوارەمی خۆراک راگەیەندرا
3 hours لهمهوپێش



