وێنە:تازه‌پێگه‌یشتووانی خاك یه‌كه‌م سێ خاڵیان له خولی نایابی كوردستان به‌ده‌ستهێنا

دیمەنێک لە یاریەکە
حسێن كه‌ركوكی-SNN Sport
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ هه‌ینی ( 4/12/2020 )له ده‌ستپێكی یارییه‌كانی خولی نایابی تازه‌پێگه‌یشتووانی یانه‌كانی كوردستان ، له شاری كه‌ركوك و له سه‌ر یاریگای خۆی، تیپی تازه‌پێگه‌یشتووانی یانه‌ی خاك میوانداری تازه‌پێگه‌یشتووانی یانه‌ی ده‌ربه‌ندیخان كردوو یاریه‌كه‌ش به بردنه‌وه‌ی خاوه‌ن یاریگا به‌دوو گۆڵ به‌رامبه‌ر به‌گۆڵێك ته‌واو بوو.
له گێمی یه‌كه‌مدا و هه‌ر له سه‌ره‌تاوه و له خوله‌كی 4ی یاریه‌كه به لێدانێكی راسته‌خۆی یاریزان ( ئاراس شۆرش ) یانه‌ی ده‌ربه‌ندیخان یه‌كه‌م گۆڵی خۆی تۆماركرد ، پاش ئه‌م گۆڵه ، یاریزانانی یانه‌ی خاك ریزه‌كانیان رێكخسته‌وه و كۆنترۆڵی یاریه‌كه‌یان كرد، له خوله‌كی (38) یاریزان ( عه‌بدولرەحمان محه‌مه‌د ) ئه‌نجامه‌كه‌ی بۆ یانه‌ی خاك یه‌كسانكرده‌وه و گێمی یه‌كه‌م به یه‌كسانبوونی هه‌ردوو تیپ به گۆڵێك ته‌واو بوو.
له گێمی دووه‌مدا یاریزانانی خاك باشتر ده‌ركه‌وتن و چه‌ند هێرشێکیان بۆ سه‌ر گۆڵی یانه‌ی ده‌ربه‌ندیخان ئه‌نجامدا ، تا له خوله‌كی (80 )ی یاریه‌كه عه‌بدولڕەحمان محه‌مه‌د گۆڵی دووه‌می خۆی و یانه‌ی خاكی تۆمار كردوو یاریه‌كه‌ش به بردنه‌وه‌ی تازه‌پێگه‌یشتووانی خاك به دوو گۆڵ به‌رامبه‌ر به‌گۆلێك ته‌وواو بوو.
له دوای یاریه‌كه سه‌باره‌ت ئاستی تیپه‌كه‌ی و ئه‌نجامی یاریه‌كه ، شاخه‌وان مباره‌ك راهێنه‌ری تازه‌پێگه‌یشتووانی یانه‌ی ده‌ربه‌ندیخان وتی:” وه‌ك ئاست له یاریزانه‌كانم رازییم و ركابه‌رێكی باش بووین ، به تایبه‌تی یانه‌ی خاك كه ماوه‌یه‌كی زۆره ئاماده‌كاری ده‌كه‌ن”.
وتیشی:” بێگومان یه‌كه‌م یاری و له ده‌ره‌وه‌ی یاریگای خۆت یاری بكه‌یت ، كاریگه‌ری هه‌بووه”.
دلێر عومه‌ر راهێنه‌ری تازه‌پێگه‌یشتووانی یانه‌ی خاك وتی:” توانیمان سێ خاڵی یاری ده‌ستپێك به‌ده‌ست بهێنن و تا راده‌یه‌كی زۆر كۆنترۆڵی یاریگامان كردبوو،ده‌ستخۆشی له تیپی به‌رامبه‌ر ده‌كه‌م كه ئاستێكی باشیان پێشكه‌ش كردوو ركاربه‌رمان بوون له یارییه‌كه‌دا”.

More News
-
کەشناسی: سبەی لە ناوچە شاخاوییەکان باران دەبارێت
20 hours لهمهوپێش -
سێنتکۆم: چەند فڕۆکەیەکی بێفۆکەوانی ئێرانمان لە گەرووی هورمز خستە خوارەوە
22 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
کەشناسی: سبەی لە ناوچە شاخاوییەکان باران دەبارێت
20 hours لهمهوپێش



