پاش شکستەکەی لە هەڵبژاردن ترەمپ کێشەی نوێ بۆ بایدن دروست دەکات

ترەمپ و بایدن
SNN
دۆناڵد ترەمپ دوای ئەوەی وازی لەوە هێنا کە بڵێت بایدن ساختەی کردووە لە هەڵبژاردنەکان، لەکاتی ئێستادا کێشەی نوێ بۆ جۆو بایدنی سەرۆکی نوێی هەڵبژێردراو دروست دەکات.
ترەمپ لە نوێترین هەوڵیدا بۆ دژایەتیکردنی بایدن، رێگری لە تیمی گواستنەوەی سەرۆکایەتی دەکات کە بڕۆنە پنتاگۆن و زانیاری کۆبکەنەوە تا بتوانن بە ئاسانترین شێوە تیمە نوێکەی بادین جێگربێت تێیدا.
لە چەند هەفتەیەی کە لە بەردەست ترەمپدا ماوە، چی زووە دەبێت دەسەڵات ئاڵوگۆڕ بکرێت لە رێگەی تیمی گواستنەوەی سەرۆکایەتی و دووبارە بایدن و تیمەکەی سیاسەتی نوێی خۆیان لە پنتاگۆن داڕێژن، بەڵام ترەمپ تا ئێستا رێگە بەو تیمە نادات کە هەڵسێت بە ئەنجامدانی ئەرکە تۆتینییەکانی خۆیان و دەڵێت “جارێ زووە”.
پێنتاگۆن لای خۆشییەوەو لە زاری ئەفسەرێکی هەواڵگری بە CNNی راگەیاند: لای ئێمە هیچ جۆرە رێگرییەک نییە بۆ گواستنەوەی تیمی سەرۆکایەتی و پێدانی زانیاری بە بایدن و تیمەکەی، ئێمە لەوە ئاگادارنین کە لە دەرەوەی پنتاگۆن رێگری لە تیمی گواستنەوەی سەرۆکایەتی کرابێت.
لە هەوڵێکی دیکەی ترەمپدا نەیهێشتووە بایدن چاوی بە زانیارییە سیخوڕییەکانی ئەمریکا بکەوێت، کە ئەمە بەشێکە لە پڕۆتۆکۆڵی سەرۆکایەتی کە دوای دەرچوونی هەر سەرۆکێک دەبێت چاوی بە چەند زانیارییەکی گرنگی سیخوڕی وڵاتەکەی بکەوێت.
More News
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
8 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
13 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
13 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
8 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
13 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
13 hours لهمهوپێش


