ناوهڕۆكى كۆبوونهوهى بافڵ تاڵهبانى لهگهڵ فراكسیۆنى یهكێتى له پهرلهمانى كوردستان

بافڵ تاڵهبانى، هاوسهرۆكى یهكێتیی نیشتمانیى كوردستان | فۆتۆ: SNN
SNN
ئهمڕۆ شهممه بافڵ تاڵهبانى، هاوسهرۆكى یهكێتیی نیشتمانیی كوردستان لهگهڵ فراكسیۆنى یهكێتى له پهرلهمانى كوردستان كۆبووهوه لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ لەبارەی خەباتی نوێی پەرلەمانی و داکۆکیکردن لە ماف و داخوازییەکانی کۆمەڵانی خەڵک بەتایبەت مووچەی مووچەخۆران کرا و تەئکید لە پێویستی خستنەگەڕی ھەوڵەکان کرایەوە بۆ باشترکردن ژیانی ھاووڵاتییان
بافڵ تاڵەبانی لەبارەی قەیرانی دارایی و خراپی گوزەران و بژێوی خەڵک و ھەوڵەکانی یەکێتی بۆ چارەسەرکردنی کێشەی شایستەداراییەکانی ھەرێم و دابینکردنی قوتی خەڵک بەرچاوڕوونیدایە ئامادەبووان و تەئکیدیکردەوە لەوەی، یەکێتی لەسەنگەری خەڵکدا دەبێت و بەشێکی دانەبڕاوە و پارێزەری بەدیھێنانی خواستەکانیان دەبێت بۆ ئەوەش لە عێراق ھەموو ھەوڵ و توانایەکمان خستۆتەگەڕ بۆ ناردنی مووچەی ھەرێم و دابینکردنی مافە داراییەکان و گەیشتن بەلێکتێگەیشتنێک کەچیتر مووچەی خەڵکی کوردستان وەک فشاری سیاسی بەکارنەھێنرێت و نەکرێنە ئامراز و داردەست بۆ یەکلایکردنەوەی کێشەسیاسییەکان لەو رووەشەوە گەشبینی خۆیپیشاندا بۆ تێپەڕاندنی قۆناغە و سەرخستنی ھەوڵەکانی یەکێتی بۆ چارەسەرکردنی گرفتەکان.
لەبارەی رۆڵ و ئەرکی خەباتی پەرلەمانی لە مڕۆدا ھاوسەرۆک فراکسیۆنی یەکێتی راسپارد لەبەرەی گەل و لەگەڵ داخوازییەکانی خەڵک و مووچەخۆران بن و ھەموو رێگا و فشارێکی مەدەنی و شارستانی بگرنەبەر بۆ داکۆکیكردن لە مافەکانیان و یەکێتییەکانیش وەک ھەمیشە ئەبێت لەبەرەی پێشەوەی ئەو شەڕە مەدەنی و پەرلەمانییەوەبن .
ھەر لەکۆبوونەوەکەدا پەرلەمانتارانی یەکێتی بیروبۆچوونیان خستەڕوو، دووپاتی خواستی فراکسیۆنی یەکێتییان کردەوە بۆ داکۆکیکردن لە مافی خەڵک و قوت و ژیان و گوزەرانی ھاووڵاتییان.
More News
-
بەنزینی 750 دیناری؛ بۆ هەولێر زۆر و بۆ سلێمانی کەم
2 hours لهمهوپێش -
هەنگاوی کرداری بۆ دامەزراندنی مامۆستایانی گرێبەست دەستیپێکرد
4 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بەنزینی 750 دیناری؛ بۆ هەولێر زۆر و بۆ سلێمانی کەم
2 hours لهمهوپێش -
هەنگاوی کرداری بۆ دامەزراندنی مامۆستایانی گرێبەست دەستیپێکرد
4 hours لهمهوپێش



