
کیپۆت کاندی
SNN Sport
کیپۆت کاندی راکەری کینی و تەمەن 24 ساڵ، توانی ژمارەی پێوانەیی جیهانی نیوە ماراسۆن بشکێنێت و ریکۆردێکی نوێ تۆماربکات.
کاندی لە ماراسۆنی ڤالنسیا توانی نیوە ماراسۆنەکە بە 57:32 خولەک و چرکە ببڕێت و پێش یاریزانی ئۆگەندنی و پاڵەوانی جیهان جاکۆپ کیپلیمۆ بکەوێت، کە ئەم یاریزانە ماوەکەی بە (57:37). خولەک و چرکە بڕیوە.
ژمارەی پێوانەیی پێشووتر بە ناوی جوفری کامورۆی کینییەوە بوو، کە ماوەکەی بە 58:01 خولەک و یەک چرکە بڕیبوو، ژمارەکەی لە ساڵی 2019 لە کۆبنهاگن تۆمارکرد.
کاندی بە تەواوبوونی ساڵ لە چوار ماراسۆنی نیوە بەشداری کرد، سەرجەمیانی لە خوارەوەی 59 خولەک بڕیوە.
لە ئاستی خانمان ئەستێرەی ئەسیوبی گنزینی دیبابای تەمەن 29 ساڵ، توانی ماوەکە بە 1.05:18 ببڕێت و پێش کچە راکەری کینی شیلا کەوتووە کە ماوەکەی بە 1.05:39 بڕیوە.
WORLD RECORD 🚀
KIBIWOTT KANDIE🔥
57:32 ⏱️ pic.twitter.com/THIwQDmktb— MedioMaratónValencia (@MedioMaratonVLC) December 6, 2020
More News
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
11 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
16 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
16 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
11 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
16 hours لهمهوپێش


