راستی سوتانی مزگەوتەکانی شەنگال لەلایەن هێزەکانی نزیک لە پەکەکەوە ئاشکرادەکرێت

شەنگال
SNN- بریار محەمەد
لەگەڵ جێبەجێکردنی ناوەڕۆکی رێککەوتنی شەنگالی نێوان هەرێم و بەغدا، لە بەشێک لە راگەیاندن و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا دەنگۆی سوتانی مزگەوتەکانی شەنگالل لەلایەن هێزەکانی نزیک لە پەکەکەوە بڵاوکرایەوە، SNNیش راستی رووداوەکە ئاشکرادەکات.
لە بەدواداچوونێکدا SNN ئەوەی بۆ دەرکەوتووە، مێژووی ئەو وێنانەی کە دەردەکەون چەند مزگەوتێک لە شەنگال سوتێندراوە، دەگەڕێتەوە بۆ مانگی تشرینی دووەمی ساڵی 2015 کە لە میانی شەڕی دژ بە داعشدا زیانیان بەرکەوتووە.
لەوبارەیەوە، حەسۆ ئیبراهیم، جێگری هاوسەرۆكی ئەنجومەنی خۆبەڕێوەبەری دیموكراتی شنگال، كە نزیکن لە پەکەکەوە، بە SNNی راگەیاند، مزگەوتەکانی شەنگال لە ساڵی 2015دا زیانیان بەرکەوتووە و پەکەکە دەستی نییە لە سوتانیدا.
وتیشی: ئەو جۆرە قسە و بابەتانە تەنها بۆ مەرامێكی سیاسیە، چونكە ئەوەندەی ئێمەئاگادار بین هیچ رووداوێكی نەخوازراو لە نێوان پێكهاتەكان نەبووە لە نێو شەنگال.
لای خۆشیەوە مەحما خەلیل، قایمقامی پێشووی قەزای شەنگال لە لێدوانێکیدا بۆ SNN رەتیکردەوە هەواڵی سوتانی مزگەوتەکانی شەنگال راستبێت.
دوا بەدوای کۆنتڕۆڵکردنی شەنگال لە دەستی چەكدارانی داعش لە ساڵی 2015 ژمارەیەک مزگەوت لە قەزاکە سوتێندران، دوای بەدواداچوونی لیژنەی كاروباری پێشمەرگەش لە پەرلەمانی كوردستان لە خولی چوارەمی پەرلەمانی كوردستاندا دەركەوت مزگەوتەكان لەلایەن چەكدارانی داعشەوە سوتێندراون .
More News
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
6 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
11 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
11 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
6 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
11 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
11 hours لهمهوپێش


