
وێنە: SNN
SNN-سیروان حەسەن
له سنوورى گه‌رمیان و به تایبه‌تى له‌سه‌ر چه‌مى رووبار‌ى سیروان ماوه‌یه‌كه بڕینه‌وه‌ى دار زۆر زیادى كردووه و ئه‌مه‌ش نیگه‌رانى چالاكوانانى ژینگه‌ى لێكه‌وتووه‌ته‌وه، سه‌ره‌ڕاى ئاگاداركردنه‌وه‌ى لایه‌نه‌كان تا ئێستا كه‌س لێپرسینەوەی لەگەڵدا نەکراوە.
ئازاد ئه‌حمه‌د سه‌رۆكى رێكخراوى ژینگه‌دۆستانى گه‌رمیان به SNN ى راگه‌یاند: ماوه‌یه‌كه له سه‌ر رووبار‌ى سیروان و به تایبه‌تى له سنوورى ئه‌و به‌شه‌ى ده‌كه‌وێته ناحیه‌ى قۆره‌توو، چه‌ندین حاڵه‌تى بڕینه‌وه‌ى دارى سه‌ر رووباره‌كه هەبووە.
وتیشى: هه‌ر سه‌باره‌ت به‌و سه‌رپێچیه‌ى بوارى ژینگه لایەنە پەیوەندیدارەکانمان ئاگاداركردووه بۆ ئه‌وه‌ى بتوانن رێگرى بكه‌ن و سه‌رپێچیكاران ده‌ستگیربكرێن و رووبه‌ڕووى دادگا بكرێنه‌وه.
ئازاد ئه‌حمه‌د ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو: له دوێنێوه پۆلیسى دارستان و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى ناحیه‌ى قۆره‌توو هه‌وڵه‌كانیان چڕكردووه‌ته‌وه و چاودێرى چه‌مى سیروان ده‌كه‌ن به تایبه‌تى له‌و شوێنه‌ى كه ماوه‌یه‌كه كه‌سانێك داره‌كانى ده‌بڕنه‌وه، به‌ڵام تاوه‌كو ئێستا ده‌ستگیرنه‌كراوه.
ماوەی چەند ساڵێکە بەهۆی دواکەوتن یان دابەشنەکردنی نەوتی سپی بەسەر ماڵان‌دا، لەگەڵ هاتنی وەرزی زستان، دیاردەی بڕینەوەی دار لە چەند ناوچەیەکی هەرێم سەرهەڵدەدات.
More News
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
14 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
14 hours لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاری‌کرا
16 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
14 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
14 hours لهمهوپێش



