
پارەی عێراقی
SNN-عەلی حەمە سەعید
وا بڕیارە كە سبەی سێشەممە وەزارەتی دارایی بە بێ لێبڕین مووچەی بەڕێوەبەرایەتی گشتی ڕەگەزنامە خەرجبكات، هەر سبەینێش مووچەی چەند وەزارەتێكی دیكە ئاشكرا دەكرێت.
بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی كە لە بەرپرسێكی وەزارەتی دارایی بە SNNدراون، ئەوە خراوەتەڕوو كە ئەمڕۆ بە فەرمی وەزارەتی دارایی سەرجەم بانکەكانی هەرێمی ئاگادار كردووە سبەی سێشەممە مووچەی بەڕێوەبەرایەتی گشتی ڕەگەزنامە دابەشبكەن بە بێ لێبڕینی لە %21 واتە مووچەی لە %100 دابەشدەكرێت.
ئاماژەی بەوەشكرد، هەر سبەی لە لایەن وەزارەتی داراییەوە مووچەی چەند وەزارەتێكی دیكە ڕادەگەیەندرێت كە یەكێك لەو وەزارەتانە وەزارەتی پەروەردە دەبێت كە مووچەی مانگی 10 وەر بگرن بە لێبڕینی لە %21.
ماوەی چەند ڕۆژێكە وەزارەتی دارایی دەستی بەدابەشكردنی مووچە كردووە، بەڵام تا ئێستا مووچەی چەند وەزارەتێكی كەم دابەشكراوە ئەوەش بە لێبڕینی لە %21.
More News
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.



