ژمارەیەک دوکاندار لە کەرکوک بەهۆی گواستنەوەی شوێنی کارەکانیان خۆپیشاندانیان ئەنجامدا

SNN-سیروان حه‌سه‌ن
ژماره‌یه‌ك دوکاندار و پیشه‌وه‌ر له كه‌ركوك دژى بڕیارێكى ئیداره‌ى كه‌ركوك بۆ گواستنه‌وه‌ى دوكانه‌كانیان بۆ ده‌ره‌وه‌ى شار ناره‌زاییان ده‌ربڕى و خۆپیشاندانیان ئه‌نجامداوه.
په‌یامنێرى SNN له كه‌ركوك رایگه‌یاند: پاشنیوەڕۆی نیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆوه له شارى كه‌ركوك پیشه‌وه‌رانى نزیك گه‌راجى سلێمانى خۆپیشاندانیان ئه‌نجامداوه و به كردنه‌وه‌ى ئاگر شه‌قامى سه‌ره‌كى نزیك گه‌راجه‌كه‌یان گرتووه و رووبه‌ڕووى تیمه‌كانى شاره‌وانى و ئیداره‌ى كه‌ركوك بوونه‌ته‌وه.
ئه‌م خۆپیشاندانه له كاتێكدایه تیمه‌كانى شاره‌وانى و ئیداره‌ى كه‌ركوك به هاوكارى هێزه ئه‌منییه‌كان ده‌یانه‌وێت دوكانى پیشهوهرهكانى نزیك گه‌راجى سلێمانى بڕوخێنن و بیانگوازنه‌وه بۆ ناوچه‌ى پیشه‌سازى نوێ كه ده‌كه‌وێته ده‌ره‌وه‌ى كه‌ركوك.
More News
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.



