گرنگترین مانشێتی ئەمڕۆ سێشەممە 8/12/2020ی رۆژنامە وەرزشییەکانی ئیسپانیا

مانشێتی رۆژنامە ئیسپانییەکان
SNN Sport
ئەمڕۆ سێشەممە (8/12/2020) گرنگترین مانشێتی رۆژنامەکانی ئیسپانیا بەمشێوەیە بوو…
مارکا:
- وەک رابردوو.
- میسی و رۆناڵدۆ کێبڕکێی رابردوویان نوێ دەکەنەوە، ئەمەش پاش دوو ساڵ رۆناڵدۆ یانەی ریاڵ مەدریدی جێهێشتوو پەیوەندی بە یانەی یۆڤانتۆس کرد.
- رۆناڵد کومان هەردوو یاریزان بە باشترینی 15 ساڵی رابردوو دەزانێت و رایدەگەیەنێت کە هاندەران لەم ساڵانەی دوایی چێژیان لەو دوو یاریزانە وەرگرتووە.
- سوید و یۆنان و جۆرجیا و کۆسۆڤۆ لە بەرامبەر ئیسپانیا یاری دەکەن لە پاڵاوتنەکانی ئەوروپا بۆ گەیشتن بە مۆندیالی 2022.
- سەرکەوتنی ئاتلەتیکۆمەدرید بەرامبەر بە سالزبۆرگ لە دەستەکانی ئۆبلاکدایە.
- یان سومری یاریزانی بروسیا مونشنگلادباخ:” لێکۆڵینەوە لە چۆنێتی لێدانە سزاکانی رامۆس زۆر قورسە”.
- سەرکردەی مونشنگلادباخ:”ئەو ئاڵنگارییەکی گەورەیە کە بێینە مەدرید لەوێ پێویستمان بە گەیشتنە بە قۆناغی شانزە”.

ئاس:
- زۆرانبازییەکی تری چاوەڕوانکراو بە شێوەیەکی زیاتر.
- دوای رۆشتنی رۆناڵدۆ بۆ ماوەی دوو ساڵ، بۆ یەکەمجار رووبەڕووی یەکدەبنەوە، ئەمەش پاش ئەوەی لە یاری چوون رۆناڵدۆ تووشی کۆرۆنا بوو.
- هەردوو یانە کێبڕکێی پێشەنگی گروپی شەشەم دەکەن.
- کارڤاخال لە پەلەکردندایە بۆ ئەوەی سبەی یاری دژدی مونشنگلادباخ بکات.
- بەرگریکارە ئیسپانیەکە گەڕایەوە بۆ راهێنانەکان و پێش یاری مونشنگلادباخ ئامانجی ئەوەیە یاری بکات.

مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ:
- گەڕانەوەی زۆرانبازیەکە.
- هەردوو ئەستێرەی جیهانی، میسی و رۆناڵدۆ جارێکی تر رووبەڕوو دەبنەوە.
- لە یاری چوون یانەی بەرشەلۆنە توانیبووی 2-0 بردنەوە تۆماربکات.

سپۆرت:
- با وەهمەکە بگەڕیتەوە.
- بەرشەلۆنە – یۆڤانتۆس 11:00
- یانەی بەرشەلۆنە دەیەوێت بردنەوە تۆماربکات و بە پێشەنگی بگاتە قۆناغی داهاتوو،پاش شکستەکەی قادش دەیەوێت وێنەی خۆی جوانتر بکات.
- کومان زۆر توڕەیە، پاش هەڵەی یانەکەی شۆڕش لە ریزەکانیدا دەکات.
- ئیسپانیا لە پاڵاوتنەکانی گەیشتن بە مۆندیال لەگەڵ سوید، یۆنان،جۆرجیاو کۆسۆڤۆ یاری دەکات.

More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
3 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
3 hours لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
June 3, 2026
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
3 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
3 hours لهمهوپێش
Sports
2023 © مافی بڵاوکردنەوەی پارێزراوە بۆ تۆڕی هەواڵی سلێمانی


