عەباس فەتاح: سەردانی شاندی پەرلەمانی كوردستان بۆ بەغدا درەنگ وەختەیە

SNN-عەلی حەمە سەعید
ئەندامێكی پەرلەمانی كوردستان لە فراكسیۆنی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان ئاماژە بەوەدەكات هەفتەی داهاتوو شاندی پەرلەمانی كوردستان دەڕۆنە بەغدا، بەڵام بەو پێیەی كە پەرلەمانی كوردستان نوێنەرایەتی ڕاستەقینەی خەڵكی كوردستان دەكات دەبوو زووتر بڕیاری ناردنی شاندی پەرلەمان بۆ بەغدا بدرایە ئەوەش وەك پاڵپشتییەك بۆ خێرا ڕێككەوتنی نێوان هەولێر و بەغدا.
عەباس فەتاح، ئەندامی پەرلەمانی كوردستان لە فراكسیۆنی یەكێتی بە SNNی ڕاگەیاند: ئەوەی تا ئێستا قسەی لێوەكراوە وابڕیارە كە هەفتەی داهاتوو شاندێكی پەرلەمانی كوردستان بە نوێنەرایەتی پەرلەمان سەردانی بەغدا بكەن و لەگەڵ هێز و لایەنە سیاسیەكانی عێراق و پەرلەمانتاران و دەستەی سەرۆكایەتی پەرلەمانی عێراق و نوێنەرانی كورد لە بەغدا كۆببنەوە ئەوەش وەك پاڵپشتییەك بۆ ئەو شاندە سیاسییەی كە وابڕیارە لە هەرێمەوە سەردانی بەغدا بكات بەمەبەستی خێرا رێككەوتنی نێوان هەولێر و بەغدا ئەمەش هەنگاوێكی باشە.
ئاماژەی بەوەشكرد، بەو پێیەی كە پەرلەمانی كوردستان نوێنەرایەتی ڕاستەقینەی خەڵكی كوردستان دەكات دەبوو زووتر بڕیاری ڕۆشتنی شاندی پەرلەمان بۆ بەغدا بدرایە و ئەو بڕیارە درەنگ وەختە، بەڵام ئێستاش كات هەر لەبەردەستدایە و دەكرێت شاندی باڵای سیاسی كوردستان و شاندی تەكنیكی و شاندی پەرلەمانی كوردستانیش پێكەوە پاڵپشتی یەكتر بن بۆ ئەوەی بتوانن شایستە داراییەكانی خەڵك و فەرمانبەرانی هەرێم دابین بكەن و بەڕاشكاوانە لەگەڵ بەرپرسانی عێراق باس لە كێشەو گرفتەكانی نێوان هەولێر و بەغدا بكەن.
ئەو پەرلەمانتارەی یەكێتی ئەوەشی خستەڕوو، تا ئێستا پێكهاتەی شاندەكەی پەرلەمان دیاری نەكراوە لە كێ پێكدێت بەڵام گرنگە كە نوێنەری هێزو لایەنە سیاسییەكانی بەشدار لە حكومەت و ئەوانەشی كە بەشداری حكومەت نین تیایدا بێت بۆ ئەوەی بە یەكەوە بتوانن داكۆكی لەمافەكانی خەڵكی كوردستان بكەن و هیچ هێزو لایەنێك نەیكاتە دەستكەوتی خۆی.
More News
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20 hours لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21 hours لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
22 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20 hours لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21 hours لهمهوپێش



