راپۆرتی حكومهت سهبارهت بهههنگاوهكانی جێبهجێكردنی یاسای چاكسازى تاووتوێكرا

لۆگۆی حکومەتی هەرێم
SNNـ بڕیار محەمەد
بەمەبەستی گفتوگۆكردن و تاووتوێكردنی ئەو سەرنج و تێبینییانەی راپۆرتەكهی حكومەتی هەرێم كهڕەوانەی لیژنەكەی كردبوو لەسەر هەنگاوەكانی جێبەجێكردنی یاسای چاكسازی، ئهمڕۆ لیژنەی دارایی و لەگەڵ د.عەبدولحەكیم خەسرۆ سكرتێری لیژنەی باڵای جێبهجێكردنی یاسای چاكسازی لەحكومەتی هەرێمی كوردستان و هیوا ئەفەندی سەرۆكی فەرمانگەی تەكنۆلۆجیاو زانیاریی حكومەتی هەرێمی كوردستان، كۆبووەوە.
زیاد جەبار سەرۆکی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی کوردستان بە SNNی ڕاگەیاند ئەمڕۆ لەسەر سەرنج و تێبینیەکانی راپۆرتی یاسایی چاکسازی لەگەڵ بەرپرسانی حکومەت کۆبووینەوە لە لەكۆبوونەوەكهدا تاووتوێی ئەو راپۆرتەی حكومەت كرا كە لەماوەی رابردوودا ئاڕاستەی لیژنەكە كرابوو سەبارەت بەهەنگاوەكانی جێبەجێكردنی یاسای چاكسازی لەهەرێمی كوردستاندا.
وتیشی: لە بەشێكی دیكهی كۆبوونەوەكەدا لەلایەن ئەندامانی لیژنەكە تەواوی ئەو سەرنج و تێبینییانەی لەسەر راپۆرتەكەی حكومەت هەبوون، ئاڕاستەی میوانانی لیژنەكە كراو ئەوانیش بەپێی یاساكە وەڵامی لیژنهكەیان دایەوە.
ئاماژەی بەوەشکرد: لەكۆتایی كۆبوونەوەكەشدا هەردوولا كۆكبوون لەسەر ئەوەی كە ئەو پرسیارانەی ماون، پێویستە لهلایهن لیژنەی باڵای چاكسازی و فەرمانگەی تەكنۆلۆجیاو زانیاری وەڵام بدرێنهوه لەئایندەیەكی نزیكدا بەنوسراوی فەرمی پێشكەشی لیژنەكە بكرێت.
More News
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
18 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
18 hours لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
20 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
18 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
18 hours لهمهوپێش



