دۆسیەی تاوانبارکردنی سەربازانی بەریتانیا لە عێراق داخرا

سەربازانی بەریتانی لە عێراق
SNN
داواکاری گشتیی دادگای نێودەوڵەتیی رۆژی چوارشەممە رایگەیاند “دۆسیەی لێکۆڵینەوەی سەرەتایی تاوانبارکردنی سەربازانی بەریتانیی لە عێراق بە ئەنجامدانی تاوانی جەنگیی دادەخرێت”.
فاتو بینسۆدا داواکاری گشتیی دادگای نێودەوڵەتیی راشیگەیاندووە “دۆسیەکانی ئەو رووداوانە نەگەیشتوونەتە ئاستی لێکۆڵینەوەی تەواو”.
وتیشی: “یاریدەدەرەکانم بنەمایەکی باوەڕپێکراویان چنگ کەوتووە کە سەربازانی بەریتانیا لە ساڵی 2003 دا زیاتر لە 7 هاووڵاتیی عێراقییان کووشتووە بەئەنقەست”.
ئەو دادوەرە ئەوەشی ئاشکرا کردووە “سەربازە بەریتانییەکان لە شاری بەسرەی عێراق ئەشکەنجە و ئازاری زۆری عێراقییەکانیان داوە و بە زۆرەملێ بەندیان کردوون ئەو ئەنجامانەش بۆمانی یەکلا دەکاتەوە کە قوربانییەکان بێبەشبوون لە دادگەری و وەرگرتنی مافی خۆیان”.
More News
-
کارەسات لە بیابانی نێجەر: 49 کەس بەهۆی تینوێتییەوە گیانیان لەدەستدا
9 hours لهمهوپێش -
ئاژانسی وزەی ئەتۆم هۆشداری لە مەترسییەکانی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران دەدات
12 hours لهمهوپێش -
چەندین خزمەتگوزاری لە ئەپی پسووڵەی خۆراک بەردەست دەبێت
12 hours لهمهوپێش -
وەزیری دەرەوەی ئێران: موجتەبا خامنەیی تەندروستە و بەهۆکاری ئەمنی دەرناکەوێت
13 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
کارەسات لە بیابانی نێجەر: 49 کەس بەهۆی تینوێتییەوە گیانیان لەدەستدا
9 hours لهمهوپێش -
ئاژانسی وزەی ئەتۆم هۆشداری لە مەترسییەکانی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران دەدات
12 hours لهمهوپێش -
چەندین خزمەتگوزاری لە ئەپی پسووڵەی خۆراک بەردەست دەبێت
12 hours لهمهوپێش



