لەسەر پرسی ئاو وەزارەتی سەرچاوە ئاوییەکان داوای لێپێچینەوە لە باڵیۆزێکی عێراق دەکات

خاکێکی وشکی باشووری عێراق
SNN
بەهۆی لاوازیی لە هەوڵەکانیدا لەبارەی پرسی ئاو لەنێوان عێراق و تورکیا، وەزارەتی سەرچاوە ئاوییەکانی عێراق داوای لێپێچینەوە لە باڵیۆزی وڵاتەکەی دەکات لە ئەنکەرە.
وەزارەتی سەرچاوە ئاوییەکانی عێراق داوایکردووە کە لیژنەی لێکۆڵینەوە لەسەر ئەو باڵیۆزە پێکبهێنرێت، چونکە وەک پێویست هەوڵی نەداوە بەغدا بچێتە ناو گفتوگۆی بەرپرسانەوە لەبارەی چارەسەری کێشەکانی ئاو لەنێوان هەردوو وڵاتدا.
وەزارەتی سەرچاوە ئاوییەکانی عێراق دەڵێت: “لەگەڵ ئەوەی نوێنەری تورکیا دیاریکراوە لەنێوان بەغدا و ئەنکەرە و فەیسەڵ ئیراوغلۆ ئەو ئەرکەی پێدراوە، بەڵام باڵیۆزەکەی عێراق کەمتەرخەم بووە و نەچووە بەدەم گرفتەکانی ئاو لەنێوان هەردوو وڵاتدا”.
ماوەیەکە عێراق دەناڵێنێت بەدەست کەمئاوی و بەرزبوونەوەی رێژەی خوێ و سوێرییەوە لە ئاوەکانیدا، بەتایبەت لە ناوچەکانی باشووری وڵات، کە وای لێهاتووە چیتر سوودی نەماوە بۆ کشتوکاڵ و ئاودێری.
More News
-
بەنزینی 750 دیناری؛ بۆ هەولێر زۆر و بۆ سلێمانی کەم
6 hours لهمهوپێش -
هەنگاوی کرداری بۆ دامەزراندنی مامۆستایانی گرێبەست دەستیپێکرد
8 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بەنزینی 750 دیناری؛ بۆ هەولێر زۆر و بۆ سلێمانی کەم
6 hours لهمهوپێش -
هەنگاوی کرداری بۆ دامەزراندنی مامۆستایانی گرێبەست دەستیپێکرد
8 hours لهمهوپێش



