وەزارەتی كشتوكاڵ قهدهغهى هاوردهكردنى ههنارى درێژكردهوه

نمایشى بهرههمى ههنار له فێستیڤاڵى ههنارى ههڵهبجه | فۆتۆ: SNN
SNN – عەلی حەمە سەعید
وتەبێژی وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاوی حكومەتی هەرێم رایدهگهیهنێت: لەگەڵ ئەوەی پێشتر بڕیارماندابوو، تاوەكو ناوەڕاستی ئەم مانگە قهدهغهى هاوردەكردنی بەرهەمی هەنار لەدەرەوە بەردەوام بێت، بەڵام بەهۆی ئەوەی هێشتا بڕێكی زۆری هەنار لە ساردكەرەوەكاندا ماوەن بۆیە بڕیارماندا تاوهكو كاتێكى نادیار هاوردهكردنى ههنار رابگرین.
حسێن حەمە كەریم، وتەبێژی وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاوی حكومەتی هەرێم بە SNNی راگەیاند: “ئێمە ساڵانە لەكاتی وەرزی پێگەیشتنی بەرهەمە ناوخۆییەكاندا بڕیاری قەدەغەى هاوردهكردنى ئهو بهرههمانه دەردەكەین تا ئەوكاتەی بەرهەمی جوتیارانی هەرێم ساغدەبێتەوە، هەر لەو چوارچێوەیەشدا ئەمساڵ لە ناوەڕاستی مانگی هەشت بڕیارماندا كە تاوهكو ناوەڕاستی مانگی 12 هاوردەكردنی بەرهەمی هەنار قەدەغەبكەین ئەوەش وەك پاڵپشتییەك بۆ بەرهەمی ناوخۆیی”.
وتیشى: “لە ئێستادا كە چەند رۆژێكی كەمی ماوە بۆ ئەو وادەیە، بەڵام لەسەر داوای ئەو خاوەن ساردكەرەوانەی بەرهەمی ناوخۆیی هەناریان لە جوتیاران كڕیووە و هەڵیانگرتووە، بڕیارماندا بە بەردەوامیدان بە قەدەغەكردنی هاوردەی هەنار، تا ئەوكاتەی بەرهەمی ناوخۆییمان تەواو دەبێت، ئەوەش بەرەچاوكردنی خواست و خستنەبازاڕ، هۆكاری دەركردنی ئەو بڕیارەش بۆ پاڵپشتیكردنی جوتیارانی ناوخۆییە”.
وتەبێژەكەی وەزارەتی كشتوكاڵ ئەوەشی خستەڕوو، ئێمە لە وەزارەتی كشتوكاڵ هەمیشە لە هەوڵی پاڵشتی و ڕەخساندنی دەرفەتی زیاتر بۆ ئەو جوتیارانەی بەرهەمی هەناریان هەیە هەرچی لە بەرژەوەندی ئەواندا بێت ئەنجامی دەدەین بەڵام لە پاڵ ئەوەشدا ناهێڵین گرانفرۆشی لە بەرهەمە ناوخۆییەكان سەرهەڵبدات و باری سەرشانی هاووڵاتیيانیش قورستر بكات.
More News
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20 hours لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21 hours لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
22 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20 hours لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21 hours لهمهوپێش



